یەعنی چی؟
2022-05-13 09:26:54
دكتۆر شێركۆ عەبدوڵا (تایبەت بە درەو)
کامێرای چاودێری: یەعنی تۆ دزییەکەی خۆت بکە، ئێمەش دوایی تەماشای وێنەکەت ئەکەین و پیش ئەخۆینەوە.
زانکۆ: حەفتەی یەکەم بچۆرە خۆپیشاندانەوەو حەفتەی دووهەم ڕەسمی تەخەڕوج بگرە
پەڕلەمانتار: تفی خۆت بکەو بڕۆ
گەشبین: قوڕبەسەرییەکان ئەبینی و تێیان ناگەیت
کورد: ئەم گوێی مەدەرێ یە بە گوێی مەدرەێیەکەی پێشوو دائەگیرسێنێ
زەمانی صەدام: پیاو نەبوو سەعات یەکی شەو نێرگەلە بکێشێ
میللەت: بەدەست حکومەتێکەوە گیری خواردوە کە پیس بە دەست میللەتەوە گیری خواردووە.
درێژترین مەسافە: دووریی نێوان موشکیلەکانی حیزب و خەیاڵی خاوی.
تەئریخ: ئەگەر مەبەستت هی وڵاتانە لایەنی سەرکەوتوو دەینوسێ، هی ئێرە ئەفەرموی ؟ لێزان و ماستاوچی
خۆشترین خواردنی دەریایی: برنج و فاصۆلیایە لەناو بەلەمدا بخۆی
خێزانی بەختیار: ئافرەتێکە هاوسەرەکەی ناوی بەختیارە