هۆ کەوی عەمرم کەوی 

2022-05-05 11:23:28



دكتۆر شێركۆ عەبدوڵا (تایبەت بە درەو) 

هۆ کەوی عەمرم کەوی        هەورازەو سەرناکەوی
عەیبە گوێز ببێ بە جاش      لەلای خورمای خەستەوی
من قەندم تۆ قەنداخی         من پیاڵەم تۆ پەرداخی
نانی ئەمڕۆ لە خوانە             بۆ خۆت خەباتی شاخی
چەند جوان وچەند چاومەستی   چەند زوو لە خەو هەڵ ئەستی
خۆمان خستەچاڵەوە                هەر بەدەستی ئەنقەستی
ناسکۆڵەی کەڵەگەتە       ماچەکەی بەلەزەتە
ئەخباری ئەم وڵاتە        وەرزشەکەش خەفەتە
چاوت لەمپای نمرە بیس  چەندە جوانە لە مەجلیس
نانی کێ لەڕۆندایە ؟       هی هەڵەوەڕی دەم پیس
من ناڵم تۆ بزماری          من چیخم تۆ دەواری
زوو ژێرەوزەبەریان کرد     ئەخلاقی کوردەواری 
بۆت دێنم بۆم هێناوی  گەردن قاز ومراوی
مادام ڕێزی خۆت ئەگری  سەدی سەد بەشخوراوی 
من کەلار تۆ پێنجوێنی      من ئاغا تۆ مسکێنی
هەتا دەوڵەمەندتر بی    زیاتر خۆت ئەخورێنی

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand