غەبغەبە
2022-04-29 10:10:48
دكتۆر شێركۆ عەبدوڵا (تایبەت بە درەو)
*نەبێ بە درۆی کابرا ، دەڵێن پێش جەژن هەموو پاشەکەوتەکە دەنێرن بۆفڕۆکەخانەی سلێمانی، بە کەشتی
*تەیری عەنقا ئەفسانەیە ، هەروەها کچێکیش کەسەیری ئەڵقەی کوردی نەکات و بۆتۆکسی دانەنابێ
*ئەگەر دکتۆری جوانکاریی بومایە خوتبەی مەسئولەکانم جوان ئەکرد
*ئینجا بزانە ژیان سەخیفە کە بە درۆکردن ئاسانتر بەڕێوە دەچێت.
*پەتاتەی ژێر برنج دەتوانێ بە تاقی تەنیا داوای دەوڵەتی سەربەخۆ بکات
*لۆجیک ئەگەر حاکم بوایە دەبوایە دەلاک کچەکەی ناوبنێ عارفە
*ئەو پانتۆڵەسەوزەم بۆچی وا ڕەنگی تێک چووە؟ نەمزانی لەگەڵ کراسێکی زەرد و بۆینباخێکی مۆردا خستمە غەسالەکەوە
*ئینسان ئەگەر پارەی هەبێ کوردستان باشترین وڵاتە حەوت بەردی بەدوادا بهاویت.
*ئێستا تێ ئەگەم بۆچی کاربەدەستی کورد هەمیشە سەری بەرزە.
بابهتی پهیوهندیدار