Draw Media

ئیشەڵا درۆیە

2022-04-24 20:30:46


دكتۆر شێركۆ عەبدوڵا (تایبەت بە درەو) 

*لەوە ناخۆشتر نی یە بۆی بنووسیت بیرت ئەکەم ، جوابت بداتەوە بڵێ کێی جەنابت؟
*خانمی بەڕێز ئەگەر بە نوکتەکەت پچڕا لە پێکەنیندا شەرت نی یە نوکتەت خۆش بێ ، لەوانەیە خۆشەکە خۆت بیت.
*ئیشەڵا درۆیە ئەڵێن وەزیری نیشتەجێکردن خەریکی وەرگرتنی ئیقامەی نەمسایە.
*بۆ ئیعلامەوان ئێستانان لەوەدایە خانەنشینێکی دەست بکەوێ لە ڕیزی مەعاشدا
*گوێم لە پیرەمێردێ بوو ئەیگوو زەلامی وایان خستۆتە پەرلەمانەوە حەزرەتی نوح نایخاتە کەشتییەکەیەوە.
* گۆرانیبێژ چەند زۆر بووە خوایە! جاران یان حەسەن زیرەک بوو یان حەسەن جەزراوی.
*مەسئولەکانمان  بە وتار لە ئۆسکار ئەچن بە ڕەفتار لە فیستیڤاڵی کورتە فیلمی کوردی.
*وتم ئەمشەو بۆچی لوقمەقازی تەوزیع ناکەن ؟ وتی کامێرامانەکەیان ئیجازەیە .
*وەزعەکە ئەوەندە لنگەوقووچە پاندان بوایە هەموو مەرەکەبەکەی ڕژابوو

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand