Draw Media

تاوان و سزا

2022-04-15 21:38:09


دكتۆر شێركۆ عەبدوڵا (تایبەت بە درەو) 

 - ڕاپەڕین وئەم وەزعەی ئێستا چیت بیر دەخاتەوە؟
+ تاوان وسزا
****
-ئەزانی ئەو فەقیرە سویچی سەیارەکەی کۆنترۆڵە؟
+جا بۆچی فەقیرە؟
-ئەی بەچی گوێچکەی ئەخورێنێ؟
***
قەیرانەکان: مەیە کاکە… جێگە نییە لەکوێ دائەنیشیت؟
قەیرانی زەوییەکانی زانکۆ: هەقتان نەبێ ،خۆم کورسیم پێ یە.
***
-تۆ لە کێ دەرست وەرگرتووە وا ئەوەندە سەرکەوتوویت؟
+قوربان گیان لە غەڵەتی ئەوانەی کە بەقسەیان کردم 
***
عەرەب: کوردت بۆچی خۆش ئەوێ ؟
ئینگلیز: چونکە زوو شتی بیرئەچێتەوە
عەرەب: ئەی بۆ دائیم پێی ڕائەبوێری ؟
ئینگلیز: چونکە زوو شتی بیر ئەچێتەوە؟
****
-پڕۆژەتان چی یە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی وشکە ساڵی؟
+پەردە لەسەر پەیکەرێکی ماندێلا لا ئەدەین
*****
-ئەم هەموو سەروەت وسامانە هی داهاتی ڕۆژانەنی یە؟
+ئەی؟
-زیاتر لەداهاتی شەوانە ئەچێ
***
-ئیدارەدانی دەڤەری سلێمانی زۆر قورسە ئوستاز
+ئەی حەل؟
-داوایان  لێ بکە باسەر بگۆڕین

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand