لە دڵی خۆیدا
2022-04-07 08:06:30
دكتۆر شێركۆ عەبدوڵا (تایبەت بە درەو)
*قەناعەتم وایە من بەتاڵترم لەو { ئەقڵی ئیداریی کورد کاتێک باسی خەزێنەی بۆ ئەکەن }
*باشە ئەم ژنەی من هەر بەڕاستی ساویلکەیە یان پێم ڕائەبوێرێ وا پێم ئەڵێ حو حو ! {عەبدولواحید}
*میللەتێک ڕیز بۆ لوقمە قازی بگرێ ئیتر من سەری خۆم بە چییەوە بیەشێنم ؟ { بەرنامەی تەندروستی}
*خەیاڵیان خاوە ، هەزارانی وەکو ئەوان ناتوانن ئیسلامم لەبەرچاو بخەن { خواناسێک کە گوێ لە کۆلکە مەلایەک ئەگرێ }
*بە هەموو عالەمم ناساندن کەچی ئێستا لە کولەکەی تەڕیشدا ناوم نابەن { كۆڕەو کاتێک گوێی لەناوی کورد ئەبێ }
*ئەم میللەتە قەرەپشی یە سی ساڵە من لە خزمەتیام کەچی ئەڵێ پەتی درۆ کورتە { دەسەڵات کە هەر خۆی ئەبێ }
*من تەنیا و تەنیا لە یەک شت باشترم ، لە تەماتەی سوورەوە کراو{ عیلم کە ئەیانەوێ لە داڕشتندا مەدحی بکەن }
*ڕۆژوگرتن ئەگەر باش بوایە حکومەت مەمنوعی ئەکرد { موعارەزەیەکی عەیار ٢٤٠}
*هەر تەیارەی بێ فڕۆکەوان و سەیارەی بێ سایەقیان لا موهیمە، ئەی من قسورم چی یە ؟ { شاری بێ حاکم }
*وی لەو ناوە ، یەع { دریم سیتی کە دەرگەزێن ئەیەوێ تەعاروفی لەگەڵدا بکات }