(دره‌و):
به گرێبه‌ستی درێژخانه‌ن و به داشكاندنێكی زۆره‌وه، عێراق نه‌وتی خاوی به‌سره‌ی بۆ ئه‌م مانگه له گه‌رووی هورمزدا پێشكه‌ش به كڕیاران كردووه.
به‌گوێره‌ی ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌ك كه رۆژی 3ی ئه‌م مانگه له‌لایه‌ن كۆمپانیای به‌بازاڕخستنی نه‌وتی عێراق (سۆمۆ) ده‌رچووه‌و ئاژانسی (رۆیته‌رز) ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی بڵاوكردوه‌ته‌وه، عێراق نه‌وتی خاوی مامناوه‌ندی به‌سره به داشكاندنی بڕی 33.40 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك یاخود 26 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك له نرخی فه‌رمی فرۆشی مانگی ئایار، بۆ باركردن له رۆژی 10 و 11ی ئایاره‌وه تا 31ی ئه‌م مانگه پێشكه‌ش كردووه.
هه‌روه‌ك كۆمپانیای (سۆمۆ) نه‌وتی خاوی قورسی بۆ باركردن له مانگی ئایاردا به داشكاندنی 30 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك له نرخی فه‌رمی پێشكه‌ش كردووه.
پرۆسه‌ی فرۆشتنی نه‌وته‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای راده‌ستكردن ده‌بێت له‌سه‌ر پشكی كه‌شتییه‌كان له به‌نده‌ری به‌سره یاخود سه‌كۆكانی باركردن كه هه‌ردووكیان ده‌كه‌ونه گه‌رووی هورمزه‌و، له‌دوای جه‌نگی ئه‌مریكا- ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئه‌م گه‌رووه داخراوه.
ئاگادارینامه‌كه‌ی كۆمپانیای (سۆمۆ) باسی له‌وه‌كردووه، نرخی فرۆشتنی فەرمی بە پشتبەستن بە شوێنی کۆتایی بارکردنەکان دیاری دەکرێت.
ئه‌م هه‌رزانفرۆشیه‌ی نه‌وت، ئاستی فشاره‌كان له‌سه‌ر هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاوی عێراق ده‌رده‌خات له‌به‌ر رۆشنایی به‌رده‌وامی مه‌ترسییه‌كان له‌سه‌ر كه‌شتییه‌كان له گرنگترین رێڕه‌وی ئاویدا كه گه‌رووی هورمزه، به شاده‌ماری رۆیشتنی نه‌وت له جیهان ئه‌ژمار ده‌كرێت.
داتاكانی (كپلیر) تایبه‌ت به باركردن و وزه، ئه‌وه نیشان ده‌دات كه هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاوی عێراق له ساڵی 2025دا كه گه‌یشتووه‌ته 3.33 ملیۆن به‌رمیل له رۆژێكدا، زۆربه‌ی جار به‌ره‌و ئاسیا باركراوه.