سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ڕاپۆرت

ئەگەر دووئیدارەیی دروست ببێتەوە؟

بەگوێرەی زانیارییە نافەرمییەكان، خەرجی سنوری ئیدارەی یەكێتی مانگانە (400 ملیار) دینارە، لەم بڕە پارەیە مانگانە بەتەنیا (350 ملیار) دیناری بۆ موچەی موچەخۆران سنورەكە دەڕوات بڕی (50 ملیار) دیناریشی بۆ بوارەکانی دیکەی خەرجی بەگەڕخستن خەرج دەکرێت. هەر بەپێی زانیارییە فەرمییەکانی وەزارەتی دارایی هەرێم، ژمارەی میلاکاتی موچەخۆران و بڕی موچەکانیان لەسەر ئاستی پارێزگاکانی هەرێم بەم شێوەیەیە؛

بڵاوکراوەتەوە لە : 5 تشرینی دووەم 2026

ئەگەر دووئیدارەیی دروست ببێتەوە؟

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

راپۆرتی: درەو 

 

لە دوای ئەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبێ یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕۆژی (4ی تشرینی دووەمی 2026) پەرلەمانی کوردستانی کارا کردەوە، ئێستا یەکێتی نیگەرانییەکی زۆری هەیە، لە کاردانەوەی ئەو هەنگاوەی پارتیدا ئەو حیزبە کەوتووەتە بەردەم چەند بژاردەیەک، کە بەشێک لە چاودێران ئاماژە بە سەرهەڵدانەوەی دوو ئیدارەیی دەکەن و تەنانەت بە هەنگاوی گونجاوی دەزانن وەک یەکێک لە بژاردەکانی بەردەم یەکێتی نیشتمانی کوردستان، ئەگەر یەكێتی لە حكومەت بكشێتەوە‌و ئیدارەی خۆی جیابكاتەوە، بەواتای گەڕانەوەیە بۆ ساڵانی دوای شەڕی ناوخۆیی واتە لە ساڵانی 1996 بۆ 2005، پرسیارەکە ئەوەیە: ئەگەر دوو ئیدارەیی لە هەرێمی كوردستان دروستببێتەوە، توانای مرۆیی‌و ئابوری‌و دارایی هەرێمی كوردستان چۆن لەنێوان ئیدارەی پارتی‌و یەكێتیدا دابەش دەبێت؟

 

داهات‌و خەرجی و سەرچاوەی مرۆیی

بەگوێرەی زانیارییە نافەرمییەكان، خەرجی سنوری ئیدارەی یەكێتی مانگانە (400 ملیار) دینارە، لەم بڕە پارەیە مانگانە بەتەنیا (350 ملیار) دیناری بۆ موچەی موچەخۆران سنورەكە دەڕوات بڕی (50 ملیار) دیناریشی بۆ بوارەکانی دیکەی خەرجی بەگەڕخستن خەرج دەکرێت. هەر بەپێی زانیارییە فەرمییەکانی وەزارەتی دارایی هەرێم، ژمارەی میلاکاتی موچەخۆران و بڕی موچەکانیان لەسەر ئاستی پارێزگاکانی هەرێم بەم شێوەیەیە؛

-     هەولێر: (585 هەزارو 364) موچەخۆر بە ڕێژەی (49٪) و خەرجی (489 ملیار و 120) ملیار دینار. 

-     دهۆك: (140 هەزارو 206) موچەخۆر بە ڕێژەی (12٪) و خەرجی (95 ملیار و 586) ملیار دینار.

-     سلێمانی: (436 هەزارو 740) موچەخۆر بە ڕێژەی (37٪) و خەرجی (341 ملیار و 931) ملیار دینار.

-     هەڵەبجە: (15 هەزارو 334) موچەخۆر بە ڕێژەی (1٪) و خەرجی (6 ملیار و 908) ملیار دینار.

-     ناوچەکانی دیکە: (12 هەزارو 747) موچەخۆر بە ڕێژەی (1٪) و خەرجی (12 ملیار و 272) ملیار دینار.

دەبێت تێبینی ئەوە بکرێت کە بەرزی ژمارەی میلاکات لە پارێزگای هەولێر بەشێکی پەیوەندیدارە بە بوونی سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم و ئەنجومەنی دادوەری و ئەنجومەنی ئاسایش و دیوانی وەزارەت و دەستەکان.

بەشێوەیەكی گشتی ژمارەی فەرمانبەران‌و موچەخۆران لە سنوری پارتی زیاترە لە سنوری یەكێتی، ئەمە لەحاڵی دروستبوونی دوو هەرێمیدا بارگرانیی دابینكردنی موچەكانیان دەكەوێتە سەرشانی هەریەكێك لەو ئیدارانە.

·      هەر بڕە پارەیەك وەكو بەشە بودجە بۆ هەرێمی كوردستان لە بەغدادەوە رەوانە بكرێت، بەپێی رێككەوتنی بەركاری نێوان پارتی‌و یەكێتی، رێژەی 43%ی پارەكە بۆ سنوری دەسەڵاتی یەكێتی‌و 57%ی پارەكە بۆ سنوری دەسەڵاتی پارتی دەڕوات. 

·      پێش ساڵی (2023)هەناردەی نەوت سەرچاوەی سەرەكی داهاتی حكومەتی هەرێمی كوردستان بوو، هەرێم رۆژانە (420 هەزار) بەرمیل نەوتی هەناردەی دەرەوە دەکرد، لەم رێژەیە تەنیا نزیكەی (40) هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە سنوری یەكێتی بەرهەم دەهێنرا، واتە رێژەی 90%ی كۆی نەوتی هەناردەكراوی هەرێم لە سنوری پارتیدا بوو تەنیا 10%ی نەوتی هەناردەكراو لە سنوری یەكێتیدا دەردەهێنرا، سەرباری ئەمە بۆری هەناردەی نەوتی هەرێم لەناوچەی ژێر كۆنترۆڵی پارتیدابوو. 

·      غازی سروشتی بەرهەمهێنراوی هەرێمی كوردستان كێڵگە سەرەكییەكەی لە سنوری دەسەڵاتی یەكێتیدایە كە كێڵگەی (كۆرمۆر)ە، ئەم كێڵگەیە پێداویستی رۆژانەی غازی ماڵان‌و وێستگەكانی كارەبای هەرێمی كوردستان دابین دەكات، لەحاڵەتی دوو ئیدارەیدا كێشەی بۆ كارەبای سنوری پارتی دروست دەبێت. 

·      یەدەگی نەوت‌و غاز بەمشێوەیە لەنێوان قەڵەمڕەوی پارتی‌و یەكێتیدا دابەشبووە:

-     یەدەگی نەوت لە سنوری قەڵەمڕەوی پارتیدا (6 ملیار) بەرمیلە.

-     یەدەگی غازی سروشتی لە سنوری قەڵەمڕەوی پارتیدا (300 ملیار) پێ سێجا.

-     یەدەگی نەوت لە سنوری قەڵەمڕەوی یەكێتیدا (13 ملیار) بەرمیلە.

-     یەدەگی غازی سروشتی لە سنوری قەڵەمڕەوی یەكێتیدا (18 ترلیۆن‌و 300 ملیار) پێ سێجا.

ئەم ژمارانە نیشانی دەدەن، لە حاڵەتی دوو ئیدارەیدا غاز كارتی بەهێزی دەستی یەكێتییە لە ئێستادا‌و نەوتیش كارتی بەهێزی دەستی پارتی بوو لە ڕابردوودا.

 

سنور لە حاڵەتی دوو ئیدارەیدا 

لەدوای ساڵی 1994و سەرهەڵدانی شەڕی ناوخۆ، سنورێكی دەستكرد بەزەبری چەك لەنێوان ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی یەكێتی‌و پارتی كێشرا، كە بەسنوری "دێگەڵە" ناسراوە، دوای تێپەڕبونی چارەكە سەدەیەك هێشتا ئاسەواری ئەو سنورە بەتۆخی ماوەتەوەو لەگەڵ توندبونەوەی ململانێكانی نێوان دوو حزبە دەسەڵاتدارەكەدا، ئەم سنورە بیری خەڵك‌ دەكەوێتەوە.

بەپێی ماددەی (53)ی دەستوری كاتیی عێراق، سنوری ئیدارەی هەرێمی كوردستان تاوەكو ئەو سنورەیە كە لە (19/3/2003) هەبووە، واتە سنوری پێش روخانی رژێمەكەی سەددام حسێن.

بەپێی ئەو ماددەیەی دەستور، رووبەری هەرێمی كوردستان (41 هەزارو 939) كیلۆمەتر دوجایە، بەمشێوەیە لەنێوان قەڵەمڕەوی پارتی‌و یەكێتیدا دابەشبووە:

-     سنوری قەڵەمڕەویی یەكێتی لەناو رووبەری گشتی هەرێمی كوردستان نزیكەی (20 هەزار) كیلۆمەتر دوجایە.

-     لەبەرامبەردا ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی پارتی دیموكراتی كوردستان كە هەولێرو دهۆكە، رووبەرەكەی دەبێت بە نزیكەی (22 هەزار) كیلۆمەتر دوجا.

 

دوو ئیدارەیی‌و دابەشبوونی خەڵك

بەپێی ئاماری وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئێستا ژمارەی دانیشتوانی هەرێم (6 ملیۆن‌و 519 هەزارو 129) كەسە، دانیشتوان بەمشێوەیە لەنێوان پارتی‌و یەكێتیدا دابەشبووە: 

-     هەولێر: (2 ملیۆن و 517 هەزارو 534) كەس

-     دهۆك: (ملیۆنێك و 599 هەزارو 871) كەس

-     سلێمانی و هەڵەبجە: (2 ملیۆن و 401 هەزارو 724) كەس

واتە ژمارەی دانیشتوانی سنوری پارتی بەگشتی (4 ملیۆن و 117 هەزارو 405) كەسە‌و ڕێژەی (63%)ی كۆی دانیشتوانی هەرێم لە سنوری دەسەڵاتی پارتیدایە. 

كۆی گشتی دانیشتوان لەسنوری یەكێتی (2 ملیۆن و 401 هەزارو 724) كەسە‌و رێژەی (37%)ی كۆی دانیشتوانی هەرێم پێكدەهێنێت. 

 

دوو ئیدارەیی‌و داهاتی ناوخۆ

بەگوێرەی داتاكان، ئێستا داهاتی ناوخۆ واتە داهاتی گومرگ‌و باج نزیکی (300 ملیار) دینارەو ئەو بڕەش گۆڕانکاری بەسەردادێت، داهاتەکەش، لە سنوری ئیدارەی یەكێتی مانگانە بڕەكەی نزیکەی (120 ملیار) دینارە، لە سنوری پارتی ئەم داهاتانە مانگانە بڕكەی (180 ملیار) دینارەو مانگانە دەبێت بە ڕێژەی (120 ملیار) دیناری بگێڕنەوە بۆ بەغدا بە ڕێژەی (57٪)ی زۆنی زەرد و (43٪)ی زۆنی سەوز دابینی دەکەن.

 

دوو ئیدارەیی‌و دابەشبوونی سەربازیی

هەرێمی كوردستان لەڕووی هێزی سەربازییەوە بەمشێوەیە لەنێوان پارتی‌و یەكێتیدا دابەشبووە:

هێزی سەربازی یەكێتی

-       پارتی خاوەنی هێزی (80)یە کە لە ئێستادا بە دەڤەری (1) ناسراوە، ئەم هێزە ژمارەی پێشمەرگەكانی زیاتر لە (56 هەزار) كەسە.

-       پارتی هێزێكی تری سەربازی هەیە بەناوی هێزی "زێرەڤانی"، ئەم هێزە (44 هەزار) كەسە.

-       ئاسایشی پارتی زیاتر لە (16 هەزار) كەسە.

كۆی گشتی هێزی چەكداری پارتی بە هێزی دژە تیرۆرو هێزەكانی تریشەوە بە زیاتر لە (100 هەزار) كەس دەخەمڵێندرێت.

هێزی سەربازی یەكێتی

-       یەكێتی خاوەنی هێزی (70)یە کە لە ئێستادا بە دەڤەری (1) ناسراوە، ئەم لەنزیكەی (56 هەزار) پێشمەرگە پێكدێت.

-       هێزی بەرگری‌و فریاكەوتنی یەكێتی (26 هەزار) كەسە.

-       ئاسایشی یەكێتی زیاتر لە (14 هەزار) كەسە.

كۆی گشتی هێزی چەكداری یەكێتی بە نزیكەی (100 هەزار) كەس دەخەمڵێندرێت.

 

هەڵكەوتەی جوگرافی

هەرێمی كوردستان لەڕووی جوگرافییەوە هاوسنورە لەگەڵ توركیا‌و ئێران‌و سوریا، ناوچەی قەڵەمڕەوی یەكێتی تەنیا سنوری لەگەڵ ئێراندا هەیە‌و لەم سنورەدا دوو رێڕەوی سنوری نێودەوڵەتی هەن بەناوەكانی (باشماخ‌و پەروێزخان).

بەڵام ناوچەی قەڵەمڕەوی پارتی هاوسنورە لەگەڵ ئێران‌و سوریا‌و توركیادا، لەم سنورەدا پارتی سێ رێڕەوی سنوریی لەگەڵ هەرسێ وڵاتەكەدا هەیە، لەگەڵ ئێران دەروازی نێودەوڵەتی (حاجی ئۆمەران)، لەگەڵ سوریا دەروازەی (فیشخاپور)، لەگەڵ توركیاش دەروازی (ئیبراهیم خەلیل).

 

راپۆرتی ئینفۆگرافیك

 

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 2 کاتژمێر

یەكێتی لە حكومەت دەكشێتەوە

null
پێش 4 کاتژمێر

کێ مافی کۆنترۆڵکردنی ئەندام پەرلەمانی هەیە؟

null
پێش 8 کاتژمێر

هەر دانیشتنێكی پەرلەمانی عێراق (12) ملیار دینار كەوتووە