سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ڕاپۆرت

یەكێتی ئەمڕۆ كۆدەبێتەوە 

یەكێتی ئەمڕۆ كۆدەبێتەوە گفتوگۆ دەكات لەسەر " پرسی دوو ئیدارەیی، بایكۆتی حكومەت، بەشداری نەكردن لە كابینەی نوێ، رووكردنە بەغداد، گفتوگۆی جدی لەگەڵ پارتی"

بڵاوکراوەتەوە لە : 5 تشرینی دووەم 2026

یەكێتی ئەمڕۆ كۆدەبێتەوە 

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 

درەو: 

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، بەسەرۆكایەتی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی سەبارەت بە پرسی كاراكردنەوەی پەرلەمان وهەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی  پەرلەمان كۆببێتەوە، ئەنجامدانی كۆبوونەوەی پەرلەمان و تەواوكردنی نیسابی یاسایی بە ژمارەیەك پەرلەمانتاری یەكێتی و نەوەی نوێ، سەركردایەتی یەكێتی و بەرپرسانی نەوەی نوێی توشی شوك كردووە.

یەكێتی ئەمڕۆ گفتوگۆی چەند پرسێك دەكات لەبەرامبەر ئەو هەنگاوەی پارتی دیموكراتی كوردستان و پێدانی مەسجێكی روون بە یەكێتی كە دەتوانین بەبێ ئێوە وەك چۆن سەرۆكایەتی پەرلەمانمان هەڵبژارد، سەرۆكی هەرێم و كابینەی نوێی حكومەتیش هەڵبژێرین.

بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی (درەو) یەكێتی دەیەوێت گفتوگۆی چەند پرسێك بكات و هەڵوێستی خۆی رابگەیەنێت:

 پرسی بایكۆتی حكومەت: یەكێتی لە پرسی حكومەتدا گفتوگۆ لەسەر دوو بابەت دەكات:

-        بابەتی یەكەم پەیوەندی بە بەشداری ئێستاوە هەیە لە حكومەت كە ئایا بەردەوام بن یان وەزیر و بەرپرسەكانیان بایكۆتی حكومەت بكەن؟، لەحاڵەتی بایكۆتی یەكێتی، حكومەت هەڵناوەشێتەوە لەبەر ئەوەی بە كشانەوەی وەزیرەكانی یەكێتیش حكومەت هێشتا زۆرینەیەو بەردەوام دەبێت تا متمانەدان بە كابینەی دەیەم.

-      بابەتی دووەم گفتوگۆیە لەسەر بەشداریكردن لە كابینەی دەیەم، كە ئایا بەشداری بكەن یان نا؟ یەكێتی دوو ئەزمونی پێشتری هەیە 2014 پارتی لەگەڵ گۆڕان رێككەوت بۆ پێكهێنانی حكومەت و پۆستەكانی بۆ یەكێتی جێهێت، لە 2018 بە هەمان شێوە جارێكی تر پارتی لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان رێككەوت و پۆستەكان بۆ یەكێتی جێهیشتو دواتر یەكێتی بەشداریكرد، یەكێتی هەمان ئەزمونی پێشوو دووبارە دەكاتەوە یان بەشداری ناكات لە كابینەی دەیەم؟ چونكە كابینەی دەیەم تەمەنەكەی رەنگە كەمتر لە ساڵ و نیوێك بەردەوام بێت، رەنگە ئەم پرسە بۆیەكێتی جێ بایەخ بێت ئایا بۆ ساڵ و نیوێك بچێتە حكومەتەوە یان لەدەرەوەی حكومەت بێت؟ 

-       گفتوگۆ دەكرێت لەسەر ئەوەی ئایا یەكێتی دەتوانێت بەشداری لە كابینەی نوێ نەكات و حوكمڕانی لە ناوچەی خۆشی بكات كە هەموو پۆستەكان لای یەكێتیە؟ لە كاتێكدا بۆ هەر پرسێكی ئیداری و كارگێڕی دەبیت بەرپرسانی خۆجێیی لە ناوچەی یەكێتی بگەڕێنەوە بۆ حكومەت؟ ئایا یەكێتی كە خۆی 34 ساڵە بەشێكە لە جومگە سەرەكییەكانی حكومەت دەتوانێت ئۆپۆزسیۆن بێت و لە حكومەتدا نەبێت؟

-       پرسی دوو ئیدارەیی لە هەرێمی كوردستان: یەكێتی گفتوگۆ لەسەر پرسی دوو ئیدارەیی دەكات كە ئەمەش ووردبوونەوەی دەوێت، كە ئایا دوو ئیدارەیی هاوشێوەی پێش 2005 كە یەكێتی حكومەتی تایبەتی خۆی هەبوو لە ئیدارەی سلێمانی، یان دوو ئیدارەیی بە مانای ئەوەی یەك حكومەت و پەرلەمان هەبێت لە هەولێر (وەك ئەوەی بەشێك لە ناوەندەكانی یەكێتی پێشنیازی بۆ دەكەن) بەڵام یەكێتی حوكمڕانی تەواوی ناوچەی خۆی بكات، ئەم شێوەیە تا ئاستێك  بە گونجاو دەزانرێت هاوشێوەی ئیماراتی عەرەبی یەكگرتوو.

-       گفتوگۆكردن لەسەر پچڕانی پەیوەندی تەواوەتی لەگەڵ پارتی و حكومەتی هەرێم و رووكردنە بەغداد، كە ئەمەش هەنگاوی یاسایی و دەستوری دەوێت، بیركردنەوە لە هەرێمی سەربەخۆ لە پێكهاتەی (سلیمانی، كەركوك ، هەڵەبجە) رەنگە دیوە سیاسیەكەی ئاسان بێت و بەشێك لەلایەن عێراقییەكانیش پشتیوانی بكەن، بەڵام دیوە یاساییەكەی هەروا ئاسان نیە؟ 

-       گفتوگۆكردن لەسەر دەستبردن بۆ كارتی غاز و پرسە ئابورییەكان لە دژی پارتی و بەتایبەت لە پرسی غازدا یەكێتی چەند هەنگاوێك لەگەڵ بەغداد چووەتە پێشەوە. 

- گفتوگۆكردن لەسەر پچڕانی هەموو هاوكاری و هەماهەنگیەكی ئەمنی و هەواڵگری و سەربازی و بوارەكانی دیكە لەگەڵ هەولێر و هەماهەنگی لەگەڵ بەغداد بەشێوەی كرداری. 

-       رێگای تر گفتوگۆ لەسەر ئەوەی تازە كاراكردنەوەی پەرلەمان تێپەڕی و ئێستا كاتی گفتوگۆی جدیە لەگەل پارتی بۆ شەراكەتی راستەوقینە؟   لەبەر ئەوەی پارتی دوای هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان هەنگاوەكانی تریش دەستپێدەكات لە پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت و هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێم.

-       رەنگە سەرۆكایەتی پەرلەمان لەدوای دەستبەكاربوون دەستبكات بە ئیجرائات لەگەڵ ئەو پەرلەمانتارانەی كە بەشداری كۆبوونەوەكانی پەرلەمان ناكەن و غیاب بدرێت تا سەندنەوەی متمانە لێیان، چونكە لە ئێستادا (52) پەرلەمانتار ئامادەی دانیشتنەكانن و (3) پەرلەمانتار سوێندیان نەخواردووە و (45) پەرلەمانتاریش ئامادەی دانیشتنەكە نەبوون، ئایا ئەو پەرلەمانتارانەی بەشداربوون هەروا دەمێننەوە، یان لە دانیشتنەكانی داهاتوو بەشدار دەبن، بەتایبەتیش فراكسیۆنی یەكەكگرتوو ، گۆڕان پێكهاتەكانی تر كە لەدەرەوەی چوارچێوەی هاوپەیمانێتیەكەی (یەكێتی و نەوەی نوێ)ن.

- بەڵام  بەپێی بەدواداچوونەكانی (درەو) بەشێك لە بەرپرسانی پارتی لە ماوەی دوو رۆژی رابردوو لەگەڵ یەكیتی لەسەر خەت بوون و ئەو ئاماژەیەیان بە یەكێتی داوە، كە بڕیارێك نەدەن دواتر چارەسەر نەكرێت و بەتەواوی لێكترازان رووبدات و بواری گفتوگۆ نەبێت . 

 

 

لە دانیشتنی دوێنێی پەرلەمانی كوردستاندا كە (52) پەرلەمانتار ئامادەیبوون، سەرۆك و جێگر و سكرتێری پەرلەمانی كوردستان هەڵبژێردران

سەرۆك و جێگر و سكرتێری پەرلەمانی كوردستان هەڵبژێردران  
- ڤالا فەرید سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان
- رامی نوری جێگری سەرۆكی پەرلەمان 
- مونا قەهوەچی سكرتێری پەرلەمانی كوردستان

بەشدارانی دانیشتنەكەی پەرلەمانی كوردستان: 

-       فراكسیۆنی پارتی : 39 كورسی

-       فراكسیۆنی یەكێتی: 3 كورسی 

-       فراكسیۆنی نەوەی نوێ: 3 كورسی

-       فراكسیۆنی هەڵوێست: 2 كورسی  

-       فراكسیۆنی بەرەی گەل: 1 كورسی 

-       فراكسیۆنی سۆسیالیست: 1 كورسی

-       فراكسیۆنی توركمان: 1 كورسی 

-       فراكسیۆنی كلدان، سریان، ئاشوری : 2 كورسی  

 

سێ پەرلەمانتاری نەوەی نوێ بەشداربوون
-داریۆش عەلی      
- شڤان سەعید     
- خالید محەمەد

 

سێ پەرلەمانتاری یەكێتی بەشداربوون
- نیشتمان ناوپردانی      
- هەردی سەڵاح       
- محەمەد فەیسەڵ

دوو پەرلەمانتاری هەڵوێست  بەشداربوون
- نیشتمان ناوپردانی      
- هەردی سەڵاح       
- محەمەد فەیسەڵ

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 56 خولەک

سەرۆكی جێگر و سكرتێری پەرلەمان هەڵبژێردران

null
پێش 2 کاتژمێر

هەر دانیشتنێكی پەرلەمانی عێراق (12) ملیار دینار كەوتووە

null
پێش 23 کاتژمێر

یەكێتی (50%)ی كورسیەكانی هەولێری لەدەستدا