هەواڵ
هەڵبژاردنی کوردستان
یەكێتی (50%)ی كورسیەكانی هەولێری لەدەستدا
یەكێتی (50%)ی كورسیەكانی و (15%)ی دەنگەكانی بازنەی هەولێری لەدەستداوە
بڵاوکراوەتەوە لە : 4 تشرینی دووەم 2026
قەبارەی دەقەکان
قەبارەی دەقەکان
هەواڵ
هەڵبژاردنی کوردستان
یەكێتی (50%)ی كورسیەكانی و (15%)ی دەنگەكانی بازنەی هەولێری لەدەستداوە
بڵاوکراوەتەوە لە : 4 تشرینی دووەم 2026
قەبارەی دەقەکان
قەبارەی دەقەکان
درەو:
لەكۆی (6) پەرلەمانتاری یەكێتی لە سنوری بازنەی هەولێر (3) پەرلەمانتاریان وازیان لە یەكێتی هێنا، واتا (50%)ی كورسیەكانی هەولێری لەدەستداوە.
لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستاندا (3) پەرلەمانتاری یەكێتی وازهێنانی خۆیان لە یەكێتی راگەیاندو بەشداریان لە دانیشتنی پەرلەمانی كوردستاندا كرد.
لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان كە لە 20ی تشرینی یەكەمی 2024 بەڕێوەچوو لە سنوری پارێزگای هەولێر یەكێتی (11،102) دەنگی بەدەستهێناو (6) كورسی لە سنوری ئەو پارێزگایە بردەوە.
كۆی دەنگی یەكێتی لە هەولێر: 111،102 دەنگ
لەكۆی: 6 پەرلەمانتاری یەكێتی لە هەولێر
لەو (6) پەرلەمانتارەی سنوری هەولێر (3) پەرلەمانتارانی وازیان لە یەكێتی هێنا ئەوانیش:
- محەمەد فەیسەڵ: 9،733 دەنگ
- هەردی سەڵاح: 5،411 دەنگ
- نیشتمان ناوپردانی: 1،819 دەنگ
كۆی گشتی دەنگی ئەو سێ پەرلەمانتارە: 16,963 دەنگ
واتا لەكۆی (6) پەرلەمانتاری یەكێتی لە سنروی هەولێر (3) پەرلەمانتار وازی هێناو (3) پەرلەمانتاری ماوەتەوە، واتا (50%)ی پەرلەمانتارانی یەكێتی لە سنوری هەولێر وازیان لە یەكێتی هێناوە.
لە كۆی (11،102) دەنگی یەكێتی لە سنوری هەولێر (16,963 ) دەنگی وازی هێناوە بەڕێژەی (15%)ی دەنگەكانی یەكێتی لە سنروی هەولێر
