سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ڕاپۆرت

بەشداری پەرلەمانتاران لە دانیشتنەكەی پەرلەمانی

بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان كۆببێتەوە، سەرەرای ئەوەی حزبەكانیان بڕیاریان داوە بەشداری نەكەن، بەڵام ئەگەری بەشداریكردنی ژمارەیەك لە پەرلەمانتارانیان هەیە، بەپێی بەدواداچوونەكانی (درەو) ئەگەری بەشداری (3-4) پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی هەیە، (3) پەرلەمانتاری نەوەی نوێ  و (2) پەرلەمانتاری هەڵوێست هەیە.

بڵاوکراوەتەوە لە : 4 تشرینی دووەم 2026

بەشداری پەرلەمانتاران لە دانیشتنەكەی پەرلەمانی

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو:

بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان كۆببێتەوە، سەرەرای ئەوەی حزبەكانیان بڕیاریان داوە بەشداری نەكەن، بەڵام ئەگەری بەشداریكردنی ژمارەیەك لە پەرلەمانتارانیان هەیە، بەپێی بەدواداچوونەكانی (درەو) ئەگەری بەشداری (3-4) پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی هەیە، (3) پەرلەمانتاری نەوەی نوێ  و (2) پەرلەمانتاری هەڵوێست هەیە.

سارا قادر پەرلەمانتاری فراكسیۆنی هەڵوێست بڵاویكردەوە، ئەمشەو هێزێكی دەمامكدار چونەتە سەر ماڵی براكەم لە سلێمانی و هەڕەشەیان لێكردووە كە نابێت من بەشداری كۆبوونەوەكەی پەرلەمان بكەم.

ئەوانەی بە فەرمی بڕیاریانداوە بەشداری نەكەن:

-       فراكسیۆنی یەكێتی، بەڵام ئەگەری بەشداری (3-4) پەرلەمانتاریان هەیە، لە سنوری هەولێر و دهۆك  

-       فراكسیۆنی نەوەی نوێ ، بەڵام ئەگەری بەشداری (3) پەرلەمانتاریان هەیە دوانیان لە سلێمانی و یەكێكیان لە دهۆك

-       فراكسیۆنی هەڵوێست، بەڵام ئەگەری بەشداری (2) پەرلەمانتاریان هەیە یەكیان لە سلێمانی و یەكیان لە هەولێر.

-       فراكسیۆنی یەكگرتوو

-       فراكسیۆنی گۆڕان 

-       فراكسیۆنی بابلیۆن 

-       یەك پەرلەمانتاری توركمان 

-       كۆمەڵ وەك حزب بایكۆتی پەرلەمانی كردووە

 

ئەوانەی بڕیاریانداوە بەشداری بكەن

-       فراكسیۆنی پارتی 

-       فراكسیۆنی بەرەی گەل

-       فراكسیۆنی سۆسیالیست

-       فراكسیۆنی توركمان یەكێكیان 

-       فراكسیۆنی كلدان سریان ئاشوری دوو كەسیان 

-       بەشێك لە پەرلەمانتارانی لایەنەكانی تر 

 

سەبارەت بە سەرۆكایەتی پەرلەمان چاوەڕوان دەكرێت سەمیرە حەسەن لە فراكسیۆنی پارتی بببێتە سەرۆكی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان لەبەر ئەوەی نەوەی نوێ بڕیاریداوە بەشداری دانیشتنەكە نەكات، بۆیە محەمەد سلێمانی سەرۆكی تەمەنی پەرلەمان، بەشداری لە دانیشتنەكە ناكات، دوای ئەو بەتەمەنترین پەرلەمانتار، ئازاد محەمەد ئەمینە لە فراكسیۆنی یەكێتی، لەبەر ئەوەی فراكسیۆنی یەكێتیش بڕیاریداوە بەشداری لە دانیشتنی پەرلەماندا نەكات،  بۆیە بەتەمەنترین پەرلەمانتار دوای ئەوان، سەمیرە حەسەنە لە فراكسیۆنی پارتی، بۆیە چاوەڕوان دەكرێت ئەگەر دانیشتنەكە بكرێت و (50+1)ی ئەندامانی ئامادەبن، سەمیرە حەسەن سەرۆكایەتی دانیشتنەكە دەكات.

 پێكهاتەی پەرلەمانی كوردستان 

فراكسیۆنی پارتی: 39 كورسی
فراكسیۆنی یەكێتی: 23 كورسی (هەردی سەڵاح بەرەسمی دەستی لەكاركێشایەوە)
فراكسیۆنی نەوەی نوێ: 15 كورسی ( تا ئێستا)
فراكسیۆنی یەكگرتوو: 7 كورسی
فراكسیۆنی هەڵوێست: 4 كورسی (دوو پەرلەمانتاریان جیابوونەتەوە)
فراكسیۆنی كۆمەڵ: بایكۆتیان كردووە (1 پەرلەمانتاریان سوێندی خواردووە)
فراكسیۆنی بەرەی گەل: 2 كورسی (1 پەرلەمانتاریان سوێندی خواردووە)
فراكسیۆنی سۆسیالیست: 1 كورسی 
فراكسیۆنی گۆڕان: 1 كورسی
فراكسیۆنی توركمان : 2 كورسی (1 كورسی هەولێر، 1 كورسی سلێمانی)
فراكسیۆنی مەسیحی : 3 كورسی ( 2 كورسی هەولێر و دهۆك، 1 كورسی سلێمانی) 
 

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 20 کاتژمێر

پارتی لە هەوڵی بەدەستهێنانی (50+1)دایە

null
٣ تشرینی دووەم ٢٠٢٦

كوردو هەڕەشەكانی ئێران

null
٢ تشرینی دووەم ٢٠٢٦

چاتم هاوس: ناكۆكییەكانی یەكێتی وپارتی قەوارەی هەرێمی كوردستان دەخاتە مەترسیەوە