درەو:
راپۆرتێكی شیكاری نوسەر و توێژەر (وینثرۆپ رۆجەرز) لە دامەزراوەی (چاتەم هاوس)
پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسەر پرسی كورد لە (توركیا، سوریا، ئێران) تاڕادەیەكی زۆر هاوڕان، بەڵام لەسەر چۆنیەتی حوكمڕانی لەناو خۆی هەرێمی كوردستان ناكۆك و دابەشبوون، ئەمەش دەرگا دەكاتەوە بۆ دەستوەردانی دەرەكی، كە دەبێتەهۆی لاوازكردنی پێگەی بەهێزی هەرێمی كوردستان.
دامەزراوەی (چاتەم هاوس) راپۆرتێكی شیكاری نوسەر و توێژەر (وینثرۆپ رۆجەرز)ی بڵاوكردووەتەوە سەبارەت بە چارەنووس و داهاتووی هەرێمی كوردستان و كە مەترسی پارچەپارچەبوونی لێدەكرێت ئەگەر سەركردایەتی هەرێمی كوردستان چارەسەری بنەڕەتی بۆ كێشەكان نەدۆزنەوە.
دوای دوو ساڵ لەپرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان(ینك) "کە دوو حزبی گەورەو باڵادەستی هەرێمەکەن " هێشتا نەگەییشتوون بە ڕێککەوتنێک بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێ.، لەبری ئەوە، حکومەتێکی کاربەڕێکەر هەرێمی كوردستان بەڕێوەدەبات، ئەو حكومەتەی لە ئەیلوولی 2018 هەڵبژێردرا، بەڵام هێشتا لە دەسەڵاتدا ماوەتەوە.
ئەم دۆخە هەرێمی کوردستان بەرەو دابەشبوونێكی قووڵ دەبات، وایكردووە هاوبەشە دێرینەکانی هەرێمی كوردستان لە ئەوروپا و ئەمریکا توشی نائومێدی بوون ورەنگە ئیتر ئامادە نەبن ڕۆڵی ناوبژیوان ببین، ئەم پاشەكشەیەی رۆژئاوا، ئەمەش هەرێمی كوردستان لەبەرامبەر وڵاتە هەرێمییەكان لاوازتر دەكات . ئەو هێزانەی كە توانایەكی باشتریان هەیە بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ قەیرانەكان.
لەمپەرە سەرەكییەكان
لەمپەرە سەرەکییەکانی بەردەم قەیرانەكان و هەنگاونان بەرەوپێشەوە، ئەوە نییە کە ناکۆکیی سادە لەنێوان هەردوو حزبەکەدا لەسەر پۆستە وەزارییەکان هەبێت، وەک هەمیشە باس دەکرێ، بەڵکو كێشە سەرەكییەكە پەیوەستە بە هەڵوەشاندنەوەی (ڕێککەوتنی ستراتیژیی)كەلە ساڵی 2006ـی لە نێوان پارتی و یەكێتی واژۆكرا لە نێوانیاندا، چیتر ئەو دوو هێزە خاوەنی هەمان دیدگا نین بۆ چۆنیەتیی بەڕێوەبردنی هەرێمی کوردستان. ئەو چوارچێوە فەرمی و نافەرمییانەی کە لە ماوەی دوو دەیەی ڕابردوودا هەردوو حزبەکەی بەیەكەوە گرێدابوو كاریگەریان نەماوە .
لە بری ئەوە هەرێمی کوردستان بە کردەیی دابەشبووە بۆ دوو ناوچەی جوگرافی کە لەلایەن ئەم یان ئەو حزبەوە کۆنتڕۆڵ کراو، پارتی لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک دەسەڵاتداره. یەکێتیش لە سلێمانی و هەڵەبجە باڵا دەستە.
ئەم دوو ناوچەیە بە تەواوی لێكدانەبڕاون وەک ئەوەی لەسەردەمی دوو ئیدارەییدا لە نێوان ساڵانی 1998 و 2005ـدا هەبو، بەڵام بارودۆخێكی سەخت و ئاڵۆز درووستیانكردووە.
دامەزراوەکانی دەوڵەت و هێزە ئەمنییەکان بۆ ڕێنمایی چاویان لەسەركردە حزبییەكانە، نەک وەزارەتەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، راپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە باج و رسوومات لە شۆفێرانی بارهەڵگر و بازرگانان لە بازگەکانی نێوان ناوچەکانی پارتی و یەكێتی دەستێنرێت.
تا ئێستا، حزبەکان جەختیان لەوە کردووەتەوە کە هەرێمی کوردستان سەرەڕای دابەشبوونی حزبی، وەک قەوارەیەکی یەکگرتوو دەمێنێتەوە. ە 6ی تشرینی یەکەمدا، مسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم داوای لە حزبەکان کرد کە پەرلەمانی کوردستان كارا بکەنەوە، کە بۆ ماوەی زیاتر لە چوار ساڵە هیچ کۆبوونەوەیەکی کارای نەبووە و وتی: نازانم لە چی دەترسن.
سەرکردە سیاسییەکانی یەکێتی پێشنیارێکی نوێ دەخەنە ڕوو: کە دەسەڵاتی کارگێڕی و دارایی بدرێتە پارێزگاکان، قایمقامات و بەڕێوەبەری ناحیەکان. هەندێک لە دەسەڵاتەکان لای حكومەت و پەرلەمانی کوردستان دەمێننەوە. بەڵام زۆربەی بڕیارە گرنگەکانی ژیانی ڕۆژانە دەگوازرێنەوە بۆ ئاستەکانی خوارەوەی حوکمڕانی.
لایەنگرانی ئەم پێشنیازە، سیستەمی کانتۆنەکانی سویسرا و میرنشینەکانی ئیمارات وەک پاساو دەهێننەوە،بەو پاساوەی ئەوە باشترین بژاردەیە بۆ رێگری نەكردن لەیەكدی و دابەشنەكردنی دەسەڵاتی جێبەجێكردن.
بە لەبەرچاوگرتنی ئەو دەسەڵاتە زەبەلاحەی کە تەنیا و بە جیا لەلایەن هەردوو حزبەکەوە لە ئاستی پارێزگاکان و خۆجێیدا بەکار دەهێنرێت، ئەم گۆڕانکارییە کۆنتڕۆڵی حزبی بەسەر حوکمڕانیدا لەناو دوو ناوچەکەی هەرێمی کوردستاندا فەرمی دەکات، کە ئەمەش گەورەترین گۆڕانی دەستورییە لە سەردەمی نوێی حوكمڕانیدا: ئەمەش پێچەوانەی حاڵە سەرەكییەكانی پرۆسەی ئاشتی دوای شەڕی ناوخۆی هەرێمی كوردستانە، كە پێی وابوو دامەزراوەی بەهێز، یەکگرتوو و هاوبەش پێویستن بۆ بەهێزکردن و پاراستنی خۆبەڕێوەبەری و لە هەرێمی كوردستان، بیرۆكەی لەوشێوەیە،داڕمانی متمانەو تێكچوونی پەیوەندی نێوان پارتی و یەكێتی دەردەخات.
زۆرێک لە ووردەكاری پلانەکە ناڕوونە، چۆن پەیوەندیی نێوان دەسەڵاتە خۆجێییەکان، حکوومەتی فیدراڵی و حكومەتی هەرێم رێكدەخرێت؟ داهاتەکان چۆن دابەش دەکرێن، ئەگەر دابەش بکرێن؟ چۆن بڕیار لەسەر پرسە سەرەكییەكانی نەوت، گاز، کارەبا و بازرگانی دەدرێن؟ بۆ ئێستا ئەمە تەنیا پێشنیارێکی یەکێتییە و ئایندەکەی ناڕوونە، پارتی دژی ئەم پلانەی یەكێتیەو ئەمەش هۆكاری سەرەكی پەككەوتنی دانوستانەكانی پێكهێنانی حكومەتە.
لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا، حکومەتی فیدراڵی عێراق قۆناغ بە قۆناغ دەسەڵاتەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەڕێوەبردنی دۆسیە سیاسی و ئابورییەكانی هەرێم لاواز كردووە.
ئەگەری لێكترازانی ناوخۆیی لە هەرێمی کوردستاندا لە کاتێكی نەگونجاوو هەستیاردا سەری هەڵداوە، بەتایبەتیش لەكاتدا شەڕی ئەمریکا و ئێران سەقامگیرییەکی گەورەی دروست کردووە. هاوبەشە بیانییەکان سەرقاڵی کێشەکانی ناوخۆیانن. و گۆڕانکاریی لە دینامیکی ناوچەییدا وایکردووە دەوڵەتە زلهێزەكان جارێکی تر هەیمەنەی خۆیان بەسەر لایەنە نا-دەوڵەتییەکاندا بچەسپێننەوە.
ئامادەیی سیاسی و سەربازی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستاندا بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو کەمترە.،دوای 12 ساڵ ئەمریكا لە كۆتایی ئەیلولی رابردوودا هێزەكانی كشاندەوە، چالاکیی دیپلۆماسیەكانی ئەمریكا لە هەولێر بەهۆی جەنگی ئێرانەوە پەكی كەوتووە.
دیپلۆماتکارە ئەمریکی و ئەوروپییەکان نائومێد بوون لە هەوڵی رێككەوتنی یەكێتی و پارتی، ئەمەش ئاماژەیەكی روونە بە كەمبوونەوەی كاریگەری رۆژئاوا بەسەر هەرێمی كوردستانەوە.
وڵاتە دراوسێكانی وەك توركیا و ئێران بە دەسەڵاتێكی بەهێزەوە مامەڵە لەگەڵ هەرێمێكی دابەشبوودا دەكەن، ئەم وڵاتانە لە ئاستی خۆجێیدا لەڕێگەی پەیوەندییە ئابووری، کۆمەڵایەتی و ئایینییەکانەوە دەتوانن دەستوەردان بكەن.
ئامانجی سەرەكی تورکیا لە هەرێمی کوردستاندا ئەوەیە کە دڵنیابێت لەوەی کە پرۆسە سیاسییە ناوخۆییەكەی خۆی، کە تێیدا پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)یە چەکدائەنێت، بەردەوام ئەبێت و پارتی و یەكێتیش پاڵپشتییەکی بەهێزی ئەم پرۆسەیان کردووە و دەستتێوەردانی گرنگیان بۆ ئاسانکاریکردنی پێشکەش کردووە. ئەوان هەروەها پاڵپشتی پرۆسەی تێکەڵکردنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسدە)یان کردووە لەناو دەوڵەتی نوێی سووریادا.
ئامانجی لە پێشینەی ئێران ئەوەیە کە دڵنیابێت لەوەی کە گرووپە کوردییەکانی ئێران نەچنە ناو شەڕەکەیان لەگەڵ ئەمریکادا، لە ئاستی نزیکدا، پارتی و یەكێتی هەڵوێستی یەكگرتوویان هەیە لە بێلایەنی خۆیان لە هەرهەنگاوێك كە دەستوەردان لە دژی ئێران بكەن.
ئامانجی دووەمی تاران ئەوەیە کە چالاکیی گرووپە چەکدارە کوردییەکانی خۆی سنووردار بکات، تەنانەت تا ئەو ڕادەیەی داوا بکات لە هەرێمی کوردستانی عێراق دەریان بكات، دامەزراوە لاواز و دابەشبووەکانی حكومەتی هەرێم ئەو خواستەی ئێران زەحمەت دەكات ئەمەش ئەگەری زیاتر دەکات کە ئێران خۆی کارەکان بگرێتە دەست.
هاوكات لە غیابی ئەمریکادا، دەستوەردانی بەردەوامی وڵاتانی دراوێ دەبێتە هۆی ئەوەی کە سەرکردەکانی بەغداش لە کاروباری هەرێمی کوردستاندا دەستوەردانی زیاتربكەن، ئەمە دەرئەنجامێکی خراپ دەبێت بۆ حكومەتی هەرێم و ئەگەر هەیە گرژییە سیاسییەکانی نێوان پارتی و یەكێتی بتەقێتەوە.
ئەو دۆخە نائومێدەی كە باڵی كێشاوە بەسەر هەرێمی کوردستاندا كە لە کاتی هەڵبژاردنی دوو ساڵ لەمەوبەردا هاتە ئاراوە، لە ئێستادا زۆر قوڵتر بووەتەوە، شۆڕكردنەوەی دەسەڵاتی حوكمڕانی بۆ حكومەتە خۆجێییەكان، بۆ دەربازبوون لە چەقبەستوویی سیاسی، یەكێكە لە بیركەو پێشنیازەكان بەڵام دەكرێت لێكەوتەی وێرانكەری لێبكەوێتەوە بەردەوامی ئەم چەقبەستووییە سیاسیەی نێوان پارتی و یەكێتی مەترسی دەخاتە سەر ئەو چوارچێوە دەستورییەی كە لەماوەی دوو دەیەی رابردوودا حكومڕانی كوردی گرنتی كردووە.
بۆ رزگاربوون لەو دۆخە، سەركردایەتی پارتی و یەكێتی دەبێت بیر لە چارەسەری داهێنەرانە بکەنەوە، بەڵام نەک ئەو هەنگاوانەی دەبنە هۆی دابەشبوونی زیاترو لاوازكردنی دامەزراوەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، یان پێشێلكردنی بنەما دەستورییەكان، ئەگەر ئەو هەنگاوانە نەنێن، هەرێمی كوردستان روبەرووی چارەنوسێكی مەترسیدار دەبێتەوەو ، ئەوكات پارچەپارچەبوونی هەرێمی كوردستان دەبێتە یەكێك لە ئەگەرەكان.