درەو:
🔻 کۆمپانیای گۆڵف کیستۆن پێترۆلیۆم (GKP)، کە یەکێکە لە کۆمپانیا سەرەکییە سەربەخۆکانی بەگەڕخستن و بەرهەمهێنان لە هەرێمی کوردستانی عێراق، ئەمڕۆ ڕایانگەیاند کە گەیشتوونەتە ڕێککەوتن بۆ یەکگرتن لەپێناو دروستکردنی کۆمپانیایەکی سەربەخۆی پێشەنگ لە بواری بەرهەمهێنانی نەوتدا، بە جەختکردنەسەر هەرێمی کوردستانی عێراق و عێراقی فیدراڵ.
🔹 لە کێڵگەی شێخان: کۆمپانیای گۆڵف کیستۆن خۆی بۆ دەستپێکردن بە بەرنامەیەکی گەشەپێدانی چەند ساڵەی کێڵگەی شێخان ئامادە دەکات، بە ئامانجی زیاتر لە دوو قاتکردنی بەرهەمهێنانی ئێستای کە لە (28 هەزار) بەرمیلەوە بەرزبێتەوە بۆ 52 بۆ 58 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
🔹 لە کێڵگەی حەمرین: لە ئێستادا 20 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەرهەم دەهێنێت و خەمڵاندنی یەدەگ و سەرچاوەکانی بە قەبارەی گشتیی 500 بۆ 1000 ملیۆن بەرمیل (125 بۆ 250 ملیۆن بەرمیل پشکی پاک) مەزندە دەکرێت.
🔹 شاماران و بەڕێوەبەری کێڵگەی حەمرین (HKN) ئامانجیانە تا ساڵی 2028 بەرهەمهێنانی ئێستا سێ قات بکەن بۆ 60 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا (کە 15 هەزار بەرمیلی پشکی پوختە بۆ شاماران).
🔹 قۆناغەکانی داهاتووی گەشەپێدان دەتوانن ئامانجی زیاتر لە دوو قاتکردنی ئەو ئاستە بەرهەمهێنانیان هەبێت بۆ 120 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بە شێوەی گشتی و 30 هەزار بەرمیل لەسەر بنەمای پشکی پوخت.
🔹 بە یەکەوە، شێخان و حەمرین دەتوانن بەرهەمهێنانی پشکی کارکردنی کۆمپانیا یەکگرتووەکە بەرەو ئاستی 100 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەرزتر بکەنەوە.
🔹 ڕێککەوتنەکە بە شێوازی یەکگرتنی 50 بە 50 ڕێکخراوە، و کۆمپانیای گۆڵف کیستۆن (GKP) دەبێت قەوارەی یاسایی بمێنێتەوە.
🔹 دروستکردنی کۆمپانیایەکی گەورەتر، فرەلایەنەتر و خۆڕاگرتر، کە لە ڕێزبەندی 10 کۆمپانیا سەربەخۆ سەرەکییەکانی بازاڕەکانی ئەوروپادا دەبێت.
🔹 توانای گەشەکردنی بەرچاو بەرەو ئاستی بەرهەمهێنانی 100 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا (بەپێی پشکی کارکردن - WI).
🔹 پرۆسەی یەکگرتنەکە لە پێگەیەکدا دەبینێت کە بتوانێت قازانجی سەرنجڕاکێشتر و بەردەوامتر بۆ هاوبەشەکان (پشکداران) دابین بکات.
🔹 پێشبینی دەکرێت بایەخ و گرنگیی کۆمپانیاکە لە بازاڕە داراییەکاندا بە بەهای سەروو یەک ملیار دۆلار بێت.
کۆمپانیاکانی گۆڵف کیستۆن (GKP) و شاماران پێترۆلیۆم یەکگرتنیان ڕادەگەیاند
1. ئامانجی یەکگرتنەکە: دروستکردنی بەرهەمهێنەرێکی سەربەخۆی پێشەنگی نەوتە کە جەخت لەسەر هەرێمی کوردستان و عێراقی فیدراڵ بکاتەوە.
شێوازی یەکگرتن: بە شێوازی 50 بە 50 ڕێکخراوە و گۆڵف کیستۆن (GKP) وەک قەوارەی یاسایی خاوەن پشکەکان دەمێنێتەوە:
پشکدارانی شاماران پشکی نوێی چاپکراوی گۆڵف کیستۆن وەردەگرن.
پشکدارانی گۆڵف کیستۆن بڕە پارەی تایبەتی 50 ملیۆن دۆلار لە کاتی تەواوبوونی مامەڵەکەدا وەردەگرن.
پرۆسەکە لەلایەن گەورەترین خاوەن پشکی هەردوو کۆمپانیایەوە پشتگیری دەکرێت، لەوانەش خێزانی لوندین (Lundin)، کە دەبێتە گەورەترین خاوەن پشک لە کۆمپانیا یەکگرتووەکەدا.
پرۆسەکە مەرجدارە بە ڕەزامەندیی خاوەن پشکەکان و ڕەزامەندییە فەرمییە یاسایی و حکومییەکانی دیکە، و ئامانج ئەوەیە لە ناوەڕاستی ساڵی 2027 تەواو ببێت.
دروستکردنی کۆمپانیایەکی گەورەتر، فرەلایەنەتر و خۆڕاگرتر:
بەرهەمهێنانی خەمڵێنراوی پشکی کارکردن (WI) دەبێتە (53 هەزار) بەرمیل لە ڕۆژێکدا، کە دەیخاتە ڕیزی 10 کۆمپانیا سەرەکییە سەربەخۆکانی تۆمارکراو لە ئەوروپا.
کۆی خەمڵێنراوی یەدەگی (2P) بەپێی پشکی کارکردن دەگاتە (323 ملیۆن) بەرمیل نەوت.
کۆی خەمڵێنراوی (2P + 2C) بەپێی پشکی کارکردن دەگاتە (794 ملیۆن) بەرمیل، ئەمەش یەدەگ و سەرچاوەی زیاتریش لەخۆدەگرێت کە لە ئەنجامی وەبەرهێنانی ڕاگەیەندراوی شاماران لە کێڵگەی حەمرین بەدەستدێت.
یەکێک دەبێت لە کەمترین تێچووەکان لەنێوان هاوتا نێودەوڵەتییەکان و هەرێمی کوردستاندا، بە تێچووی تێکڕای خەرجییەکانی بەڕێوەبردن (Opex) بە بڕی (4.6) دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.
پێکهاتەیەکی گونجاو و تەواوکەری چوار کێڵگەی تێچوو کەم و درێژخایەن:
پێگەی بەڕێوەبراوی گۆڵف کیستۆن لە کێڵگەی شێخان (بە پشکی کارکردنی 61.5٪) لە کوردستان.
پێگە بەڕێوەنەکراوەکانی شاماران لە سێ کێڵگە لە کوردستان و عێراق:
ئەتروش (بە پشکی کارکردنی 50٪) و سەرسەنگ (بە پشکی کارکردنی 18٪)، کە کێڵگە دراوسێکانی باکووری کێڵگەی شێخانن لە کوردستان.
وەبەرهێنانی شاماران لە کێڵگەی حەمرین؛ کە کێڵگەیەکی گەورەی دۆزراوە و بەرهەمهێنەری نەوتە لە عێراقی فیدراڵ، و پێشتر لەلایەن کۆمپانیای نەوتی باکوورەوە (کۆمپانیایەکی نەوتیی دەوڵەتی عێراق) بەڕێوەبردراوە.
ئەم مامەڵەیە بەیانیی ئەمڕۆ لەلایەن شامارانەوە بە جیا ڕاگەیەندراوە.
خاوەندارێتی پشکی 25٪ لە کۆمپانیای (HKN Hamrin Ltd.)، کە کۆمپانیایەکی هاوبەشە و خاوەندارێتی 100٪ گرێبەستی گەشەپێدان و بەرهەمهێنانی کێڵگەی حەمرین (DPC) دەکات.
سامان و داراییەکانی شاماران لەلایەن هاوبەشی ستراتیژیی (HKN Energy)ـەوە بەڕێوەدەبرێن، کە بەڕێوەبەرێکی سەلمێنراوی کوردستانە و خاوەنی مێژوویەکی کارکردنی بەهێزە کە لەگەڵ ستراتیژیی گۆڵف کیستۆندا دەگونجێت.
کێڵگەکانی ئەتروش و سەرسەنگ داهاتێکی نەقدیی بەهێز دروستدەکەن، ئەمەش پشتگیری لە وەبەرهێنانی درێژخایەن لە شێخان و حەمرین و زیاتر بەرزکردنەوەی قازانجی پشکداران دەکات.
توانای گەشەکردنی بەرچاو بەرەو ئاستی بەرهەمهێنانی 100 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا:
شێخان: کۆمپانیای گۆڵف کیستۆن خۆی بۆ دەستپێکردن بە بەرنامەیەکی گەشەپێدانی چەند ساڵەی کێڵگەی شێخان ئامادە دەکات، بە ئامانجی زیاتر لە دوو قاتکردنی بەرهەمهێنانی ئێستای کە لە (28 هەزار) بەرمیلەوە بەرزبێتەوە بۆ 52 بۆ 58 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
حەمرین: حەمرین لە ئێستادا 20 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەرهەم دەهێنێت و خەمڵاندنی یەدەگ و سەرچاوەکانی بە قەبارەی گشتیی 500 بۆ 1000 ملیۆن بەرمیل (125 بۆ 250 ملیۆن بەرمیل پشکی پاک) مەزندە دەکرێت.
شاماران و بەڕێوەبەری کێڵگەی حەمرین (HKN) ئامانجیانە تا ساڵی 2028 بەرهەمهێنانی ئێستا سێ قات بکەن بۆ 60 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا (کە 15 هەزار بەرمیلی پشکی پوختە بۆ شاماران).
قۆناغەکانی داهاتووی گەشەپێدان دەتوانن ئامانجی زیاتر لە دوو قاتکردنی ئەو ئاستە بەرهەمهێنانیان هەبێت بۆ 120 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بە شێوەی گشتی و 30 هەزار بەرمیل لەسەر بنەمای پشکی پوخت.
بە یەکەوە، شێخان و حەمرین دەتوانن بەرهەمهێنانی پشکی کارکردنی کۆمپانیا یەکگرتووەکە بەرەو ئاستی 100 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەرزتر بکەنەوە.
پرۆسەی یەکگرتنەکە گۆڵف کیستۆن لە پێگەیەکدا دادەنێت کە قازانجی سەرنجڕاکێشتر و بەردەوامتر بۆ پشکتاران دابین بکات، لەگەڵ پلانێک بۆ ڕێکخستنی فەرمیی سیاسەتی دابەشکردنی قازانج لەگەڵ تەواوبوونی مامەڵەکەدا.
بەرزبوونەوەی گرنگیی کۆمپانیاکە لە بازاڕە داراییەکاندا:
کۆمپانیایەک بە بەهای بازاڕی پێشبینیکراوی سەروو یەک ملیار دۆلار.
باشتربوونی نەختینە (liquidity) و دەستڕگەیشتن بە دارایی؛ هەریەکە لە گۆڵف کیستۆن و شاماران لە ئاییندەیەکی نزیکدا بیر لە دابینکردنی قەرزی نوێ دەکەنەوە، لەکاتێکدا قەرزەکەی گۆڵف کیستۆن بۆ تەمویلکردنی سەرمایەی گەشەپێدان (growth capex) دەبێت.
مەبەستە لە کاتی خۆیدا بازاڕی سەرەکیی بۆرسەی ئۆسلۆ (Oslo Børs) بۆ بەرزکردنەوەی پشکەکان هەڵبژێردرێت و پشکەکان لە بۆرسەی لەندەن و بۆرسەی ناسدا فێرست نۆرس گرووپ ستۆکهۆڵم بکێشێنرێنەوە، ئەمەش لەپێناو دابینکردنی تەنها یەک لیستی ئاڵوگۆڕکراو و نەقد بۆ خاوەن پشکەکان.
تێبینی: گۆڵف کیستۆن لە شوباتی 2026دا لە بۆرسەی یۆرۆنێکس گرۆوس ئۆسلۆشدا (Euronext Growth Oslo) تۆمار کراوە.
دەستەی کارگێڕیی بەئەزموون پێشکەش بە خاوەن پشکەکان دەکرێت کە ڕەنگدانەوەی خاوەندارێتی کۆمپانیا یەکگرتووەکە بێت:
ویلیام لوندین (William Lundin)، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئینتەرناشناڵ پترۆلیۆم و نوێنەری خێزانی لوندین لە دەستەی کارگێڕیی ئێستای شاماراندا، بۆ هەڵبژاردن بە پۆستی سەرۆکی ناخۆبەخشی ئەنجومەن (Non-Executive Chair) پێشنیار دەکرێت.
دیڤید تۆماس (David Thomas)، سەرۆکی ئێستای گۆڵف کیستۆن، بۆ پۆستی جێگری سەرۆک پێشنیار دەکرێت.
کریس برویینزێڵس (Chris Bruijnzeels)، سەرۆکی ئێستای ئەنجومەنی کارگێڕیی شاماران، و گاریت سۆدن (Garrett Soden)، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری شاماران، بۆ هەڵبژاردن بە ئەندامی سەربەخۆی ناخۆبەخشی ئەنجومەن (Non-Executive Directors) پێشنیار دەکرێن.
ژولیەن بالکانی (Julien Balkany) و ماریان داریابەگی (Marianne Daryabegui)، ئەندامانی ئێستای دەستەی کارگێڕیی گۆڵف کیستۆن، بۆ هەڵبژاردن بە ئەندامی سەربەخۆی ناخۆبەخشی ئەنجومەن پێشنیار دەکرێن.
جۆن هاریس (Jon Harris) بەڕێوەبەری جێبەجێکار و گابریێل پاپینۆ-لیگریس (Gabriel Papineau-Legris) بەڕێوەبەری دارایی، لە پۆستەکانی خۆیان لە کۆمپانیا یەکگرتووەکەدا بەردەوام دەبن، لەگەڵ مانەوەی جۆن هاریس لە دەستەی کارگێڕیدا.
خشتەی زانیارییە داراییەکان


بۆ وردەکاری زیاتر بڕوانە
ShaMaran, ShaMaran Announces combination with Gulf Keystone, October 20, 2026;
https://shamaranpetroleum.com/news/shamaran-announces-combination-with-gulf-keystone-122896/