سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ئابووری

داهاتی نەوتی عێراق ( 3 ملیار 456)ملیۆن دۆلارە

بڵاوکراوەتەوە لە : 24 تشرینی دووەم 2020

داهاتی نەوتی عێراق ( 3 ملیار 456)ملیۆن دۆلارە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان


درەو:
وەزارەتی نەوتی عێراق داهات و فرۆشی نەوتی مانگی تشرینی یەكەمی 2020ی بڵاوكردەوە بە جۆرێك  فرۆشی نەوتی عێراق (89 ملیۆن و 153 هەزارو 932) بەرمیل نەوت بووە لەو مانگانەدا رۆژانە (2 ملیۆن و 971 هەزار) بەرمیل نەوتی رەوانە كردووە. 
داهاتی مانگی تشرینی یەكەمی نەوتی عێراق ( 3 ملیارو  456ملیۆن و 680هەزار ) دۆلاربووە،  نرخی یەك بەرمیل نەوت لە مانگی تشرینی یەكەمدا بە ( 38 دۆلارو 772 سەند) فرۆشتووە.
(86 ملیۆن و 23 هەزارو 204) بەرمیل نەوتی لە كێڵگە نەوتیەكانی ناوەڕاست و باشور فرۆشراوە داهاتەكەی ( 3 ملیارو 341 ملیۆن و 307) دۆلار بووە.
(2 ملیۆن و 867 هەزارو 637) بەرمیلی لە كێلگە نەوتیەكانی كەركوكەوە بۆ بەرندەری جەیهانی توركیا فرۆشتووە كە داهاتەكەی (109 ملیۆن و 17 هەزارو 980) دۆلار بووە.
(263 هەزارو 91 ) بەرمیل نەوتی بۆ ئەردەن رەوانەكردووە داهاتەكەی ( 6 ملیۆن و 354 هەزارو 714) دۆلار بووە.
(29) كۆمپانیای جیهانی كاری گواستنەوەی نەوتی عێراقیان كردووە 
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 13 کاتژمێر

عێراق بەرهەمهێنانی ملیۆنێك و 200 هەزار بەرمیل نەوتی راگرت

null
پێش 15 کاتژمێر

ئێران: 1500 كەس كوژراون، 200 مەدەنی و 1300 سەرباز

null
٣ ئازار ٢٠٢٦

دوای نەمانی خامەنەئی چی؟