سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ڕاپۆرت

دۆسیەیی نەوت

لە هیوستنەوە بۆ بانیاس..

(3) کەشتیی نەوتهەڵگری بارکراو بە لێگیراوە نەوتییەکان گەیشتوونەتە سوریا، بارکردنی یەکەم کەشتییان، کە نزیکەی (234 هەزار) بەرمیل بەنزین دەبێت داگیراوە، لەکاتێکدا دوو کەشتییەکەی دیکە چاوەڕێی نۆرەی خۆیان دەکەن بۆ دەستپێکردنی بەتاڵکردن. 

بڵاوکراوەتەوە لە : 26 ئەیلوول 2026

لە هیوستنەوە بۆ بانیاس..

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 

🔻 شیكاری: سەکۆی وزە (منصة الطاقة)

🔹 (3) کەشتیی نەوتهەڵگری بارکراو بە لێگیراوە نەوتییەکان گەیشتوونەتە سوریا، بارکردنی یەکەم کەشتییان، کە نزیکەی (234 هەزار) بەرمیل بەنزین دەبێت داگیراوە، لەکاتێکدا دوو کەشتییەکەی دیکە چاوەڕێی نۆرەی خۆیان دەکەن بۆ دەستپێکردنی بەتاڵکردن. 

🔹 هاوردەکردنی باری گەورەی بەنزینی ئەمریکی بۆ عێراق، وەرچەرخانێکی نوێ لە نەخشەی هاوردەکردنی سوتەمەنیی ئەو وڵاتەدا نیشان دەدات، بەتایبەتی لەگەڵ پشتبەستنی بە هاوردەکردن لە ئیمارات و هیندستانەوە لە ماوەی نێوان کانوونی دووەم تا کۆتایی ئابی 2026. 

🔹 لەگەڵ داخستنی گەرووی هورمزدا، عێراق بە ناچاری پەنای بۆ هاوردەکردن لە ویلایەتە یەکگرتووەکانەوە برد، بەتایبەتی لەگەڵ قەیرانی کەمیی بەنزین کە چەند مانگێکە وڵاتەکەی گرتووەتەوە و لە ڕۆژانی دواییدا قووڵتر بووەتەوە. 

🔹 ئەم بارە کە ڕێڕەوێکی نزیکەی (13 هەزار) کیلۆمەتری بڕیوە، ڕەنگە ڕێگە خۆش بکات بۆ هاوردەکردنی باری زیاتری سوتەمەنی لە قۆناغی داهاتوودا، بەتایبەت لەبەر ڕۆشنایی پەیوەندییە سیاسییە باشەکانی نێوان هەردوو وڵات و پشتیوانیی ئیدارەی ئەمریکا بۆ حکومەت و هاوکاریکردنی لە ڕاکێشانی وەبەرهێنان بۆ کەرتی وزە. 

 

سەرەتا

هەفتەی ڕابردوو بارێکی مێژوویی بەنزین گەیشتە سووریا بە مەبەستی گواستنەوەی بە تانکەر بۆ عێراق؛ ئەمەش گۆڕانکارییەکە کە ڕەنگە ڕێڕەوی دابینکردنی وزە بگوڕێت و قۆناغێکی نوێی چاوەڕواننەکراو بێتە ئاراوە. 

مەڵبەندی نەوتیی بانیاس، پێشوازیی لە کەشتیی نەوتهەڵگری "گایتا" (Gaita) کرد کە ئاڵای دوورگەکانی مارشاڵی بەرزکردبوویەوە و لە شاری هیوستنی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە هاتبوو، لە ڕێڕەوێکی زۆر دوورودرێژ و نزیکەی (13 هەزار) کیلۆمەتری بڕیبوو. 

بەپێی زانیارییە مێژووییە بەردەستەکانی سەکۆی وزە (منصة الطاقة)، ئەم بارە کە مەزەندە دەکرێت لە دەوروبەری (234 هەزار) بەرمیل بێت، یەکەم باری مێژووییە کە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانەوە دەگاتە سووریا. 

لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ سەکۆی وزە، سەفوان ئەلشێخ، وتەبێژی کۆمپانیای نەوتی سووریا ڕایگەیاند: "ئەم بارە بۆ سووریا نییە، بەڵکو لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی نێوان هەردوو وڵاتدا بە تانکەر دەگوێزرێتەوە بۆ عێراق". 

ناووبراو ئاماژەی بەوەش کرد، (3) کەشتیی نەوتهەڵگر گەیشتوونەتە بانیاس و بەمەبەستی ڕەوانەکردنیان بۆ عێراق لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بەتاڵ دەکرێن. 

سووریا لەم ساڵانەی دواییدا هیچ بارێکی نەوت یان بەرهەمەم و لێگیراوە نەوتییەکانی لە واشنتۆنەوە هاوردە نەکردووە، بەهۆی ئەو سزایانەی ئەمریکا کە لە ساڵی 1979وە بەسەر وڵاتەکەدا سەپێندرابوون، بەرلەوەی ئەمساڵ لە چوارچێوەی پشتیوانیی واشنتۆن بۆ ڕژێمە نوێیەکەی سووریا بە سەرۆکایەتیی ئەحمەد شەرع هەڵبگیرێن. 

 

بارێکی مێژوویی و ڕەهەندی سیاسی 

هاوردەکردنی باری گەورەی بەنزینی ئەمریکی بۆ عێراق، وەرچەرخانێکی نوێ لە نەخشەی هاوردەکردنی سوتەمەنیی ئەو وڵاتەدا نیشان دەدات، بەتایبەتی لەگەڵ پشتبەستنی بە هاوردەکردن لە ئیمارات و هیندستانەوە لە ماوەی نێوان کانوونی دووەم تا کۆتایی ئابی 2026. 

لەگەڵ داخستنی گەرووی هورمزدا، عێراق بە ناچاری پەنای بۆ هاوردەکردن لە ویلایەتە یەکگرتووەکانەوە برد، بەتایبەتی لەگەڵ قەیرانی کەمیی بەنزین کە چەند مانگێکە وڵاتەکەی گرتووەتەوە و لە ڕۆژانی دواییدا قووڵتر بووەتەوە. 

ئەم بارە کە ڕێڕەوێکی نزیکەی (13 هەزار) کیلۆمەتری بڕیوە، ڕەنگە ڕێگە خۆش بکات بۆ هاوردەکردنی باری زیاتری سوتەمەنی لە قۆناغی داهاتوودا، بەتایبەت لەبەر ڕۆشنایی پەیوەندییە سیاسییە باشەکانی نێوان هەردوو وڵات و پشتیوانیی ئیدارەی ئەمریکا بۆ حکومەت و هاوکاریکردنی لە ڕاکێشانی وەبەرهێنان بۆ کەرتی وزە. 

سەفوان شێخ، وتەبێژی کۆمپانیای نەوتی سووریا دەڵێت: "ئەم هەنگاوە بە یەکەم هەنگاوی لەو شێوەیە دادەنرێت بۆ بەرجەستەکردنی هاوکاریی ئابووریی ڕاستەوخۆ و چالاککردنی ڕێڕەوە لوجستییەکانی نێوان هەردوو وڵات". 

ئاماژەی بەوەش کرد، (3) کەشتیی نەوتهەڵگری بارکراو بە لێگیراوە نەوتییەکان گەیشتوون، بارکردنی یەکەمیان کە نزیکەی (32 هەزار) تۆن بەنزین دەبێت بەرامبەرە بە (234 هەزار) بەرمیل تەواو بووە، لەکاتێکدا دوو کەشتییەکەی دیکە چاوەڕێی نۆرەی خۆیان دەکەن بۆ دەستپێکردنی بەتاڵکردن. 

نەخشەکەی خوارەوە ڕێڕەوی کەشتیی "گایتا" (Gaita) ڕووندەکاتەوە کە لە هیوستنی ویلایەتە یەکگرتووەکانەوە بۆ بانیاس لە سووریا جووڵاوە: 

نەخشەکە

Untitled Media

 

 

بەپێی زانیارییەکانی یەکەی توێژینەوەی وزە، هاوردەی بەنزینی دەریاوانیی عێراق لە ساڵی 2026دا بەراورد بە ساڵی ڕابردوو کەمبووەتەوە، تا گەیشتووەتە وەستانی تەواوەتی لە مانگی ئازاردا کە جەنگی ئێران تێیدا هەڵگیرسا، بەجۆرێک: 

کانوونی دووەم: (6 هەزار) بەرمیل لە ڕۆژێکدا. 
شوبات: (26 هەزار) بەرمیل لە ڕۆژێکدا. 
ئازار: سفر.
نیسان: (19 هەزار) بەرمیل لە ڕۆژێکدا. 
ئایار: (6 هەزار) بەرمیل لە ڕۆژێکدا. 
حوزەیران: (34 هەزار) بەرمیل لە ڕۆژێکدا. 
تەمووز: (35 هەزار) بەرمیل لە ڕۆژێکدا. 
ئاب: (41 هەزار) بەرمیل لە ڕۆژێکدا. 
ئەم چارتەی خوارەوە -کە لەلایەن یەکەی توێژینەوەی وزەوە ئامادەکراوە- هاوردەی مانگانەی بەنزینی عێراق لە سەرەتای ساڵی 2025ەوە تا ئابی 2026 نیشان دەدات: 

چارتی یەکەم

 

Untitled Media

 

لەکاتێکدا سووریا، بەپێی زانیارییەکانی یەکەی توێژینەوەی وزە، لە چارەکی یەکەمی ساڵی 2026دا تەنها یەک باری بەنزینی هاوردە کردووە بە کۆی (673 هەزار) بەرمیل، ئەویش لە ڕووسیایەوە. 

لە ساڵی 2021ەوە، سووریا تەنها (4 بار)ی بەنزینی هاوردە کردووە، بەم شێوەیەی خوارەوە: 

ئایاری 2025: (211 هەزار) بەرمیل. 
حوزەیرانی 2025: (32 هەزار) بەرمیل. 
ئابی 2025: (32 هەزار) بەرمیل. 
کانوونی دووەمی 2026: (673 هەزار) بەرمیل. 
ئەم چارتەی خوارەوە لە یەکەی توێژینەوەی وزەوە، قەبارەی هاوردەکردنی نەوتی خاو و بەرهەمە نەوتییە دەریاوانییەکانی سووریا لە ماوەی نێوان کانوونی دووەمی 2025 تا ئزداری 2026 ڕووندەکاتەوە. 

چارتی دووەم

 

Untitled Media

 

سەرچاوە

عبدالرحمن صلاح، شحنة بنزين تاريخية من أميركا إلى العراق عبر سوريا (تفاصيل حصرية)، (منصة الطاقة)، 2026-09-25؛

https://shorturl.at/hCIGD

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 14 کاتژمێر

هه‌ڵه‌ كوشنده‌كان له‌ جه‌نگی ئێران و عێراقدا: سه‌دام و خومه‌ینی له‌ رووانگه‌ی ستراتیژیی كلاسیكییه‌وه‌

null
پێش 23 کاتژمێر

داهاتی سنوری سلێمانی (17%) كەمیكردووە

null
٢٣ ئەیلوول ٢٠٢٦

تەسنیم: دەبێت عێراقچی داوای لێبوردن بكات