سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

چاوپێکەوتن

یەكەم چاوپێكەوتنی لاهور شێخ جەنگی لە زیندانەوە

لاهور شێخ جەنگی: هیچ پەیوەندییەکی ئۆرگانیم لەگەڵ پارتیدا نییە، بەڵام پەیوەندییەکی کەسیی باشم لەگەڵ مەسرور بارزانی هەیە

بڵاوکراوەتەوە لە : 19 تشرینی دووەم 2026

یەكەم چاوپێكەوتنی لاهور شێخ جەنگی لە زیندانەوە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 

لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا لەگەڵ پێگەی زە ئامارگی (The Amargi)، بە زمانی ئینگلیزی، لاهور شێخ جەنگی تیشک دەخاتە سەر دۆخی ژیانی لە ماوەی زیاتر لە ساڵێکی دەستگیرکردنیدا و دەڵێت ماوەی ١٤ مانگ لە زیندانی تاکەکەسیدا بووە و کاتەکانی بە خوێندنەوە و نووسینی شیعر و یاداشتەکانی بەسەر بردووە. 

ناوبراو لە لێدوانەکانیدا بێمتمانەیی خۆی بەرامبەر سیستەمی دادوەریی سلێمانی دەردەبڕێت و سەرکردایەتیی ئێستای یەکێتی بەوە تۆمەتبار دەکات کە ڕێگرییان لە گواستنەوەی دۆسیەکەی بۆ هەولێر کردووە، هاوکات جەخت دەکاتەوە کە هیچ ئەگەرێکی ئاشتەوایی لە نێوان ئەواندا نەماوە. 

لە بەشێکی تری دیدارەکەدا، لاهور شێخ جەنگی ئاماژە بە ڕۆڵی بریکارەکانی ئێران و دەستوەردانی وڵاتانی دراوسێ دەکات لە دوورخستنەوەی.

ئامارگی: زیاتر لە ساڵێک بەسەر دەستگیرکردنتدا تێپەڕیوە. دۆخەکە بۆ تۆ چۆن بووە؟ کاتەکانت چۆن بەسەر دەبەیت؟ لە زینداندا چۆن مامەڵەت لەگەڵدا کراوە؟

لاهور شێخ جەنگی: بۆ ماوەی ١٤ مانگ لە زیندانی تاکەکەسیدا بووم کە لە سەرەتادا زۆر سەخت بوو، بەڵام لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتدا ئاسانتر بوو. کاتەکانم زیاتر بە خوێندنەوە بەسەر دەبرد و دوای ١٢ مانگ ڕێگەم پێدرا قەڵەم و کاغەزم هەبێت، بۆیە دەستم کرد بە نووسین، بەتایبەتی نووسینی شیعر و یاداشتەکانم. هەروەها دەستم بە وێنەکێشان کردووەتەوە؛ ئەوە شتێک بوو کە لە گەنجیدا تێیدا باش بووم، بەڵام لە ٣٠ ساڵی ڕابردوودا بەهۆی کارکردن و سەرقاڵییەوە ئەنجامدانی قورس بوو. لە یەکەم ڕۆژی دەستگیرکردنمدا لێکۆڵینەوەم لەگەڵ کرا و تا دوای ٨ مانگ و ڕۆژی دادگاییکردنەکەم جارێکی تر قسەم لەگەڵ نەکرایەوە، بۆیە مامەڵەکردن لەگەڵمدا باش بوو و بە تەنیا جێهێڵدرابووم.

ئامارگی: تۆ لە سەرەتادا داوات کرد کە دادگاییکردنەکەت لە هەولێر بەڕێوەبچێت، بەڵام لە کۆتاییدا لە سلێمانی بەڕێوەچوو. هۆکاری ئەوە چی بوو؟ ئایا هەست دەکەیت دادگاییکردنێکی دادپەروەرانەت بۆ کراوە؟

لاهور شێخ جەنگی: من بە تەواوی متمانەم بە سیستەمی دادگا لە سلێمانی لەدەستداوە، ٩٩٪ـی دادوەرەکان بە شێوەی سیاسی دانراون و ڕاستەوخۆ فەرمان لە قوباد [تاڵەبانی] و بافڵ [تاڵەبانی] وەردەگرن، لەبەرئەوە هیچ هیوایەکم نییە. ئەوان ڕێگرییان کرد لە گواستنەوەی دۆسیەکەم بۆ دادگای پێداچوونەوە لە هەولێر، چونکە دەزانن بەڵگەکان لە دادگای پێداچوونەوەدا ناچەسپێن و بەرگە ناگرن.

ئامارگی: پێت وایە لێکەوتە و شوێنەواری دەستگیرکردنەکەت و ئەو شێوازەی پێی ئەنجامدرا، بۆ سەر سیاسەت لە هەرێمی کوردستان چی دەبێت؟

لاهور شێخ جەنگی: پێم وا نییە هێرشکردنە سەر ماڵەکەم و ئەو شێوازەی پێی ئەنجامدرا تەنیا دژی من بووبێت. پێم وایە دژی دوایین سەنگەر و بەرگریی خەڵکی کوردستان بوو. هێرشکردنە سەر ماڵەکەم ئەوەی سەلماند کە دیموکراسی لەم هەرێمەدا بوونی نییە، هەروەها کاریگەری و دەستوەردانی دراوسێکانمانی لە ناو هەرێمی کوردستان و بەتایبەتی لە سلێمانی و سەرکردایەتیی ئێستای یەکێتیدا نیشان دا.

ئامارگی: کە ئاوڕ دەدەیتەوە، پێت وایە لەو مانگانەی پێش دەستگیرکردنت، یان کاتێک ڕوون بووەوە کە ڕووبەڕووبوونەوەیەکی توندوتیژ ڕوو دەدات، هیچ شتێکت بە شێوازێکی تر ئەنجام دەدا؟

لاهور شێخ جەنگی: تاکە شت کە دەکرا بە شێوازێکی تر بیکەم، ئەوە بوو سلێمانی جێبهێڵم بۆ ئەوەی لە دەستگیرکردن خۆم بپارێزم، و ئەمەش شتێک بوو بە هیچ نرخێک ئامادە نەبووم بیکەم. من وا لەدایک بووم و پەروەردە کراوم کە لە جێگەی خۆمدا بمێنمەوە و خەڵکەکەم بەجێنەهێڵم. ئەمە بەڵێنێک بوو کە بە خەڵکەکەمم دابوو. بەڵێنەکەمم بردە سەر هەرچەندە باجێکی قورسم دا، بەڵام پەیامێکی بەهێز بوو بۆ ئەوەی پیشانی بدەم پێویستە دژی گەندەڵەکان و دەستکردەکانی دوژمنی کورد بوەستیتەوە.

زە ئامارگی: پێت وایە هیچ ئەگەرێکی ئاشتەوایی لە نێوان تۆ و یەکێتیدا هەبێت؟ سەرەنجام، ڕێککەوتنێکمان لە نێوان نەوەی نوێ و یەکێتیدا بینیوە.

لاهور شێخ جەنگی: من هیچ کێشەیەکم لەگەڵ ئەندامانی بنکەی جەماوەریی یەکێتیدا نییە، نیگەرانیی من لە سەرکردایەتیی گەندەڵی ئێستای یەکێتییە کە کارکردن لەگەڵیاندا لە داهاتوودا زۆر سەخت دەبێت، بۆیە دەرەنجامەکەم ئەوەیە کە جێگەیەک بۆ ئێمە نییە و تەنیا یەکێکمان دەتوانین بمێنینەوە. لە ئێستادا لە زیندانم، بەڵام ئەگەر ڕۆژێک بێمە دەرەوە، کاتی ئەوە دێت ئەوان بڕۆن.

ئامارگی: حیزبەکەت [بەرەی گەل] هێشتا نوێنەرایەتی لە پەرلەمانی کوردستاندا هەیە. پێت وایە چی بەسەر حیزبە سیاسییەکەتدا دێت؟

لاهور شێخ جەنگی: حیزبە سیاسییەکەم هێشتا چالاکە و لەم دواییانەدا بە ٢ کورسی ڕۆڵی یەکلاکەرەوەی بینی و یارمەتیدەر بوو لە کاراکردنەوەی پەرلەمان.

ئامارگی: هەندێک کەس دەڵێن بڕیاری تۆ بۆ هێشتنەوەی هێزێکی چەکدار – هێزی دووپشک – یارمەتیدەر بووە بۆ پاساوهێنانەوە بۆ دەستگیرکردنت. لە کاتێکدا حیزبێکی سیاسیت دامەزراندبوو، بۆچی هێزەکەت هێشتەوە؟

لاهور شێخ جەنگی: من ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و بەرپرسی پێشووی هەواڵگری و دژەتیرۆر بووم لە کوردستان، و بەهۆی کارەکەمەوە، بەداخەوە دوژمنی زۆرم لە ناوچەکەدا بۆ خۆم دروست کرد، هەر لەبەر ئەوەش ڕێگەم پێدرا هێزێکی پاراستنم هەبێت بۆ پاراستنی خۆم و خێزانەکەم، بەتایبەتی لە کاتێکدا کە سلێمانی بووە گۆڕەپانی بریکارەکانی ئێران.

ئامارگی: پەیوەندیی ئێستات لەگەڵ پارتی چۆنە؟

لاهور شێخ جەنگی: هیچ پەیوەندییەکی ئۆرگانیم لەگەڵ پارتیدا نییە، بەڵام پەیوەندییەکی کەسیی باشم لەگەڵ سەرۆکوەزیراندا [مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان] هەیە.

ئامارگی: دەنگۆی ئەوە هەیە کە پیلان و ململانێی جیۆپۆلەتیکی هەبوون پەیوەست بە دژایەتیکردنی تۆ بۆ سەرکردایەتیی یەکێتی لەسەر هێنانەناوەوەی ئێران و ئیسرائیل و ئاژی ئەمین بەرپرسی پێشووی هەواڵگریی یەکێتی. هیچ بنەمایەک بۆ ئەمە هەیە؟

لاهور شێخ جەنگی: من لە ڕوانگە سیاسییەکانمدا زۆر ڕاشکاو بووم، بەتایبەتی سەبارەت بە دۆزی کورد لە ئێران و تورکیا و سووریا. لەبەرئەوە، لەلایەن دراوسێکانمانەوە زۆر خۆشەویست نەبووم، و جاروبار، بە شێوەی ناڕاستەوخۆ، هەوڵیان دەدا دوورم بخەنەوە – بەتایبەتی دراوسێکانی ڕۆژهەڵات.

ئامارگی: پێت وایە لێکەوتە و شوێنەواری دەستگیرکردنەکەت و ئەو شێوازەی پێی ئەنجامدرا، بۆ سەر سیاسەت لە هەرێمی کوردستان چی دەبێت؟

لاهور شێخ جەنگی: پێم وا نییە هێرشکردنە سەر ماڵەکەم و ئەو شێوازەی پێی ئەنجامدرا تەنیا دژی من بووبێت. پێم وایە دژی دوایین سەنگەر و بەرگریی خەڵکی کوردستان بوو. هێرشکردنە سەر ماڵەکەم ئەوەی سەلماند کە دیموکراسی لەم هەرێمەدا بوونی نییە، هەروەها کاریگەری و دەستوەردانی دراوسێکانمانی لە ناو هەرێمی کوردستان و بەتایبەتی لە سلێمانی و سەرکردایەتیی ئێستای یەکێتیدا نیشان دا. 

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 1 کاتژمێر

ڕێژەی دەنگەکانی یەکێتی و نەوەی نوێ لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە

null
پێش 1 کاتژمێر

ژمارەو ڕێژەی دەنگەکانی پارتی لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک 

null
پێش 10 کاتژمێر

کام پاراستنی هەرێم و کام رێگرتن لە دابەشبوون؟