سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەڵبژاردنی کوردستان

رێژەی بەشداری نێر و مێ لە هەڵبژاردنەكاندا

بڵاوکراوەتەوە لە : 3 کانوونی یەکەم 2025

رێژەی بەشداری نێر و مێ لە هەڵبژاردنەكاندا

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

راپۆرتی درەو

? پاڵپشت بە داتاکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق؛
? لەسەر ئاستی بازنەکانی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان (هەولێر، سلێمانی و دهۆک)، (2 ملیۆن و 168 هەزار و 116) کەس بەشداریکردووە، (976 هەزار و 806)یان بە ڕێژەی (45.2%) ژنان پێکیانهێناوە. 
? لەسەر ئاستی (15) بازنەکەی عێراق، (9 ملیۆن و 828 هەزار و 968) کەس بەشداریکردووە، (4 ملیۆن و 21 هەزار و 883)یان بە ڕێژەی (40.9%) ژنان پێکیانهێناوە. 
? لەسەر ئاستی (18) بازنەکەی هەڵبژاردن (عێراق و هەرێمی کوردستان)، (11 ملیۆن و 997 هەزار و 84) کەس بەشداریکردووە، (4 ملیۆن و 998 هەزار و 689) یان بە ڕێژەی (43.1%) ژنان پێکیانهێناوە. 
? ژنان لە بازنەی پارێزگای دهۆک، لەسەر ئاستی عێراق بەرزترین ڕێژەی بەشدارییان تۆمارکردووە، لە کۆی (624 هەزار و 971) بەشداربوو، (295 هەزار و 692) یان بەڕێژەی (47.3%) تۆمار کردووە. 
? بەشداری ژنان لە بازنەی پارێزگای هەولێر (44.3%) بووەو لە کۆی (800 هەزار و 889) بەشداربوو (354 هەزار و 527) کەس بوونە.
? بەشداری ژنان لە بازنەی پارێزگای سلێمانی (44%) بووەو لە کۆی (742 هەزار و 256) بەشداربوو (326 هەزار و 587) کەس بوونە.
? بەرزترین ڕێژەی بەشداری ژنان لە سەر ئاستی بازنەکانی عێراق لە بازنەی پارێزگای کەرکوک تۆمار کراوەو لە کۆی (621 هەزار و 773) بەشدابوو (279 هەزار و 795)یان بە ڕێژەی (45%) ژنان پێکیانهێناوە.
? نزمترین ڕێژەی بەشداری ژنان لە سەر ئاستی بازنەکانی عێراق لە بازنەی پارێزگای میسان تۆمار کردوەوە لە کۆی (256 هەزار و 988) بەشدابوو (99 هەزار و 607)یان بە ڕێژەی (38.8%) ژنان پێکیانهێناوە.

خشتەو چارت


 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 26 خولەک

کۆمپانیای گەڵف کیستۆن لە هەرێمی کوردستان

null
پێش 17 کاتژمێر

بە ئامانجگرتنی بنکە سەربازییەکانی بەریتانیا

null
٢١ ئازار ٢٠٢٦

ئێران: تا ئێستا (5900) كەس كوژراوە