درەو:
د. نەبیل مەرسومی شارەزای ئابوری لە پەیجی تایبەتی خۆی بڵاویکردووەتەوە:
حەوت مەرج بۆ خەرجکردنی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی ساڵی 2027:
مەرجی یەکەم: شایستە داراییەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵانی (لە 2004 تاوەکو 2026)، کە بڕەکەی 12.775 ترلیۆن دینارە، لە ماوەی 3 ساڵدا یەکلایی دەکرێنەوە و تسویەیان بۆ دەکرێت.
مەرجی دووەم: حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەند دەبێت بە هەناردەکردنی بڕێکی کەمتر نەبێت لە 400 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا ڕێگەی کۆمپانیای (سومۆ)وە بۆ بەندەری جەیهانی تورکی. لە حاڵەتی وەستانی هەناردەکردن یان نەگونجانیدا، پێویستە ئەم نەوتە ڕادەستی وەزارەتی نەوتی فیدراڵی بکرێت بۆ بەکارهێنانی ناوخۆیی.
مەرجی سێیەم: دەبێت هەرێمی کوردستان داهاتە نەوتییەکان ڕادەستی خەزێنەی گشتی دەوڵەت بکات، بە مەرجێک داتا و زانیارییەکان لەلایەن دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی و هەرێمی کوردستانەوە مانگانە وردبینییان بۆ بکرێت.
مەرجی چوارەم: حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەند دەبێت بە ڕادەستکردنی ئەو بڕە گازەی کە لە سەرووی پێویستی ناوخۆیی خۆیەوەیەتی بە حکومەتی فیدراڵی؛ لە حاڵەتی ڕادەستنەکردنیدا، نرخی ئەو گازە لە پشکی هەرێمی کوردستان دەبڕرێت.
مەرجی پێنجەم: پشت بە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی لە ڕێکەوتی (15-2-2022)، حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆی نییە هیچ گرێبەستێکی وەبەرهێنان یان بەڕێوەبردنی نەوت و گاز لەگەڵ کۆمپانیا بیانی و خۆجێییەکان واژۆ بکات، تەنها لە ڕێگەی وەزارەتی نەوتی فیدراڵییەوە نەبێت.
مەرجی شەشەم: پشکی هەرێم لە بودجەدا دەبێتە 12.7% نەک 14.14%.
مەرجی حەوتەم: پشکی هەرێم لە بودجەدا لەسەر بنەمای خەرجیی ڕاستەقینە دیاری دەکرێت نەک خەرجیی خەمڵێنراو (مۆڵەتپێدراو)، ئەوەش دوای دەرکردنی خەرجییە سیادییەکان