سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ڕاپۆرت

ئابووری

ئایا عيراق پێویستی بە دابەزاندنی نرخی فەرمی دیناری هەبوو ؟!

واتە ئەگەر دەستکاری نرخی دینار نەکرایە و نرخی نەوت وەک فرۆشتنی حەقیقی خۆی حساب بکرایە ئەوا هیشتا 20 بیست تریلیۆن دینار زیادی دەکرد لە داهاتی عيراق !!

بڵاوکراوەتەوە لە : 10 تشرینی یەکەم 2026

ئایا عيراق پێویستی بە دابەزاندنی نرخی فەرمی دیناری هەبوو ؟!

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو:

شیكاری: جەبار گۆران، دکتۆرا لە کارگیری دارایی - بازرگانی

 
ئایا عيراق پێویستی بە دابەزاندنی نرخی فەرمی دیناری هەبوو ؟!
ئایا فشارەکان ئابووری بوون یان فشاری سیاسی کوتلە سیاسیەکانی عيراق بو ؟
لێکۆڵینەوە و شيكارێکی وورد و زانستیانە :
پاساوی حوکمەتی ناوەندی عيراقى بۆ بەرزکردنەوەی نرخی فەرمی بەهای دۆلار کورتهێنانی بودجە و کەمی نەختینە بوو بۆ تخطیەکرنی خەرجیەکان بەتایبەت خەرجی موچەخۆران .
بەڵام ئایا راستیەکە ئەمەیە ؟


بە پێی داتا دراوەکان لەم شیکاریەدا وەڵامەکەی وەرئەگرینەوە :
بەپێی ڕاپۆرتی ( Iraq oil report ) تەنها لە مانگی ئەیلول وەزارەتی نەوت بە بڕی 7 حەوت ملیار دۆلار نەوتی فرۆشتوە .
کۆی داهاتی نەوت زیاتر لە 7 ملیار دۆلار بووە لە یەک مانگدا
هەناردەی ڕۆژانە نزیکەی 2.65 ملیۆن بەرمیل بۆ هەر رۆژێک
ماوەی مانگ 30 ڕۆژ
کۆی بەرمیل بە حیسابی نزیکەیی 79.5 ملیۆن بەرمیل
7000,000,000
————————— = 88,06 $
79,500,000
واتە بە تیکڕایی نرخی برمیلیک 88,06 $ دۆلار بووە
 کۆی داهاتی یەک مانگی نەوت بە دینار :
7000,000,000 * 1300 ‎ = 9,100,000,000,000 نۆ تریلیۆن و سەد ملیار دینار بووە
خەرجی یەک مانگی حکومەت ( 7.5 ملیار ) حەوت تریلیۆن و پێنج سەد ملیار دینارە
9.1 تریلیۆن داهات - 7.5 تریلیۆن خەرجی =
1.6 تریلیۆن دینار داهاتی صافى
واتە لە یەک مانگدا حکومەتی ناوەندی. یەک تریلیۆن و شەش سەد ملیار دینار  داهاتی صافى ماوەتەوە Net profit .
عيراق لە ئێستادا نەوت 15 تا 20 دۆلار نەوت لە نرخی بازاری بۆرصه كەمتر ئەفرۆشێت بەهۆی گرژیەکانی تەنگەی هورمز
نرخی نەوت لە بازارە جیهانیەکان زیاترە لە 100 دۆلار
102 $ - 15 ‎ = $87.00 بۆ هەر برمیلێک
لەکاتێکدا لە رەشنوسی بودجە نرخی یەک برمیل نەوت بە 58 $ دۆلار خەمڵێندراوە
87 - 58 ‎ = 29 29 دۆلار کەمتر دانراوە
29 دۆلار کەرەتی 2.65 مليون برميل
76,850,000 دۆلار بۆ یەک رۆژ
کەڕەتی 30 رۆژ دەکاتە 2,305,000,000 دۆلار
بە نزیکەیی 3 تریلیۆن دینار
واتە مانگانە نزیکەی 3 سێ تریلیۆن دنیار کەم حساب ئەکرێت ، تێکڕای ساڵێک =
36 سى و شەش تریلیۆن دینار کەمتر لە بودجە حساب دەکرێت !
ئایا ئەم جیاوازیە زۆرە بۆ کوێ ئەچێت ؟؟!
* گۆڕانکاری لە نرخی فەرمی دینار لە 132 بۆ 152 هەزار چەند داهات بۆ حکومەت ئەگێڕێتەوە ؟
ئەگەر مانگانە 7 مليار دۆلار بگۆڕێتەوە :
نرخی پێشوو 130 هەزار
نرخی ئێستا 150 هەزار
7 مليار دۆلار * 12 * 130 هەزار = 109.2 تریلیۆن دینار
7 ملیار دۆلار * 12 * 150 هەزار = 126 تریلیۆن دینار
واتە جیاوازی گۆرانکاری لە نرخی دینار =
16.8 تریلیۆن دینار داهات زیاد دەکات بۆ حکومەت
خۆلاسەی کەلام :
جیاوازی نرخی نەوت 36 تریلیۆن دینار
جیاوازی نرخی دینار 16.8 تریلیۆن دنیار
واتە ئەگەر دەستکاری نرخی دینار نەکرایە و نرخی نەوت وەک فرۆشتنی حەقیقی خۆی حساب بکرایە ئەوا هیشتا 20 بیست تریلیۆن دینار زیادی دەکرد لە داهاتی عيراق !!
لە کۆتاییدا …
ئایا ئەو جیاوازیە زۆرە بۆ کوێ ئەڕوات و ئەچێتە گیرفانی کێ ؟! بۆ لە بودجە هەژمار ناکرێت ؟!
ئایا بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار کەمکردنەوەی بەهای دینار لاوازکردنی هێزی کڕینی هاوڵاتیان لە بەرژەوەندی کێیە ؟
ئایا فشارەکان ئابوورین یان سیاسی و گەندەڵی ؟!
وەڵامەکەی لە سەرەوەیە

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 9 کاتژمێر

ئیدارەدانی سووتاندنی گازی هاوەڵ لە عێراق و هەرێم

null
پێش 10 کاتژمێر

عێراق كێشەی كەمی داهاتی نیە

null
٩ تشرینی یەکەم ٢٠٢٦

داهاتی سنوری سلێمانی (43%) كەمیكردووە