شیكاری: درەو
🔹 داڕمانی بەهای دینار مانگانە زیاتر لە (161 ملیۆن) دۆلار لە هێزی کڕینی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کەمدەکاتەوە.
🔹 کۆی موچەی مانگانەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان (951 ملیار و 666 ملیۆن) دینارە. گۆڕانکاری لە نرخی ئاڵوگۆڕی دینار بەرامبەر دۆلار، زیانێکی زەبەلاحی ڕاستەوخۆ بە هێزی کڕینی موچەخۆران و جووڵەی ئابووریی هەرێم دەگەیەنێت.
🔹 ئەگەر موچەخۆرێک موچەکەی (1 ملیۆن) دینار بێت، زیانی ڕاستەقینەی مانگانەی یەکسان دەبێت بە (169) دۆلار و داڕمانی (22.35٪)ی هێزی کڕین. کە دەکاتە (220 هەزار) دینار کەمبوونەوەی توانای کڕین لە گیرفانی ئەم موچەخۆرەدا.
یەکەم: کاریگەرییەکانی دابەزینی بەهای دینار لەسەر کۆی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان
بەراوردی ئاستەکانی جیاوازیی بەهای موچە
1. ئاستی بنەڕەتی (نرخی ڕابردووی بانکی ناوەندی – هەزار و 320 دینار):
کۆی موچەی مانگانەی هەرێم یەکسان بووە بە (720 ملیۆن و 959 هەزار و 91) دۆلار ئەم ژمارەیە ئاستی بنەڕەتیی هێزی کڕینی موچەخۆران بووە.
2. ئاستی دووەم (نرخی فەرمیی ئێستای بانکی ناوەندی - هەزار و 320 دینار):
بە بەرزبوونەوەی نرخ بۆ (هەزار و 520 دینار) دینار، بەهای کۆی موچە دادەبەزێت بۆ (626 ملیۆن و 96 هەزار و 53) دۆلار.
· زیانی فەرمی مانگانە: دەکاتە (94 ملیۆن و 863 هەزار و 38) دۆلارو کەمبوونەوەی (13.16٪)ی هێزی کڕین.
· بڕی زیان بە دینار: هاوتای) 123 ملیار و 716 ملیۆن) دینار لە دەستچوونی بەهای موچە لەسەر ئاستی فەرمی.
3. ئاستی سێیەم (نرخی ڕاستەقینەی بازاڕی ئازاد – هەزاو 700 دینار):
لە کاتێکدا کەلوپەل و پێداویستییە ڕۆژانەیییەکان لە بازاڕدا بە نرخی ئازادی دۆلار دادەنرێن، بەهای کۆی موچەی موچەخۆران دادەبەزێت بۆ(559 ملیۆن و 803 هەزار و 529) دۆلار.
· زیانی ڕاستەقینەی مانگانە: (161 ملیۆن و 155 هەزار و 561) دۆل (داڕمانی (22.35٪)ی هێزی کڕین.
· بڕی زیان بە دینار: هاوتاپێوەری) 209 ملیار و 366 ملیۆن) دینار کەمبوونەوەی توانای کڕین لە گیرفانی موچەخۆراندا.
دووەم: کاریگەرییەکانی دابەزینی بەهای دینار لەسەر تاکە موچەخۆرێک (1 ملیۆن) دینار موچەکەی بێت
بەراوردی ئاستەکانی جیاوازیی بەهای موچە:
1. ئاستی بنەڕەتی (نرخی ڕابردووی بانکی ناوەندی – هەزار و 320 دینار):
موچەی مانگانەی موچەخۆرەکە یەکسان بووە بە (758) دۆلار. ئەم ژمارەیە ئاستی بنەڕەتیی هێزی کڕینی ئەم موچەخۆرە بووە لە ڕابردوودا.
2. ئاستی دووەم (نرخی فەرمیی ئێستای بانکی ناوەندی – هەزار و 520 دینار):
بە بەرزبوونەوەی نرخ بۆ (هەزار و 520 دینار)، بەهای موچەی موچەخۆرەکە دادەبەزێت بۆ (658) دۆلار.
· زیانی فەرمی مانگانە: دەکاتە (100) دۆلار و کەمبوونەوەی (13.16٪)ی هێزی کڕین.
· بڕی زیان بە دینار: هاوتای (130 هەزار) دینار لە دەستچوونی بەهای موچە لەسەر ئاستی فەرمی.
3. ئاستی سێیەم (نرخی ڕاستەقینەی بازاڕی ئازاد – هەزار و 700 دینار):
لە کاتێکدا کەلوپەل و پێداویستییە ڕۆژانەیییەکان لە بازاڕدا بە نرخی ئازادی دۆلار دادەنرێن، بەهای موچەی موچەخۆرەکە دادەبەزێت بۆ (588) دۆلار.
· زیانی ڕاستەقینەی مانگانە: (169) دۆلار و داڕمانی (22.35٪)ی هێزی کڕین.
· بڕی زیان بە دینار: هاوتای (220 هەزار) دینار کەمبوونەوەی توانای کڕین لە گیرفانی ئەم موچەخۆرەدا.
بۆ بەرچاوڕوونی بڕوانە خشتەکانی هاوپێچ
