درەو:
🔻 بە پشتپەستن بە ڕاپۆرتەکانی فەرمانگەی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی، بەراوردی داهاتە بەدەستهاتووەکان و خەرجییە راستەقینەکانی هەردوو بودجەی بەگەڕستن و و وەبەرهێنان لە حەوت مانگی یەکەمی ساڵەکانی 2025 و 2026، دیارترین ئەو زانیارییانەی ئامارەکان دەریدەخەن:
🔹 فراوانبوونی کورتهێنان بەڕێژەی 5.5 هێندە: لە (5.3 ترلیۆن) دینارەوە تا کۆتایی مانگی تەممووزی 2025 بۆ (29.2 ترلیۆن) دینار تا کۆتایی تەممووزی 2026 — ئێستا داهاتەکان تەنیا 57%ی خەرجییەکانیان پێکهێناوە، لە کاتێکدا ساڵی ڕابردوو 93%یان پێکهێنابوو.
🔹 شۆکی نەوتی: داهاتە نەوتییەکان بەڕێژەی 53% دابەزیون لە (65 ترلیۆنەوە بۆ 30.4 ترلیۆن) دینار، و پشکی نەوتیش لە کۆی گشتیی داهاتەکان لە 90%ەوە بۆ 78% پاشەکشەی کردووە.
🔹 هەمجۆرکردنی ڕاستەقینە بەڵام ناپێویست: داهاتە نانەوتییەکان بەڕێژەی 23.5% زیادیان کردووە و گەیشتوونەتە (8.7 ترلیۆن) دینار، بە پێشەنگ کردنی باجی سەر کاڵاکان (+55%) و قازانجی کەرتی گشتی (+19%)، بەمەش چاکسازییەکە هاوتایە بە (1.7 ترلیۆن) دینار بەرامبەر کەلێن و بۆشاییەکی نەوتی بە بڕی (34.6 ترلیۆن) دینار.
🔹 دوو هێندەبوونی خزمەتگوزاریی قەرز: لە (3 ترلیۆن)ەوە بۆ (6.2 ترلیۆن) دینار بەرزبوونەوەی ڕێژەی (+109%)، بەمەش بووەتە سێیەم گەورەترین بڕگەی خەرجی، کە ئاماژەیەکی ڕوونە بۆ خێراکردنی پرۆسەی قەرزکردن بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنان.
🔹 سڕبوونی پەیکەری (جمود هيكلي): قەرەبووی فەرمانبەران/ مووچە (35.9 ترلیۆن) دینار) بووەتە هاوتای 92%ی کۆی گشتیی داهاتە بەدەستهاتووەکان، و لەگەڵ چاودێریی کۆمەڵایەتیدا نزیکەی 79%ی خەرجییەکانی بەگەڕخستن دادەپۆشن.
🔹 بەقوربانی بوونی کەرتی وەبەرهێنان: خەرجیی وەبەرهێنانی ڕاستەقینە نزیکەی 37% پاشەکشەی کردووە، و دەستپێوەگرتنەکەش کەرتەکانی: پەروەردە و خوێندن −72%، گواستنەوە و گەیاندن −55%. گرتووەتەوە
پوختە: ئامارەکان ئەوە دەريدەخەن کە دارایی گشتیی عێراق چووەتە قۆناغی گوشاری ڕاستەقینەوە، و گەشەکردنی داهاتە نانەوتییەکان — سەرباری گرنگییەکەی — ناتوانێت ببێتە جێگرەوەی چاکسازییەکی هەیكەلی لە هەردوو لایەنی داهات و خەرجییەکاندا پێکەوە.
چارت و گرافیک



سەرچاوە
- المهیندس منار العبیدي + ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی دارایی عێراق