یەکی نیسان
بڵاوکراوەتەوە لە : 1 نیسان 2022
نوسینی:
قەبارەی دەقەکان
قەبارەی دەقەکان
بڵاوکراوەتەوە لە : 1 نیسان 2022
نوسینی:
قەبارەی دەقەکان
قەبارەی دەقەکان
دكتۆر شێركۆ عەبدوڵا (تایبەت بە درەو)
قوربان ئێرە کوردستانە
ڕاستیمان قەفی گۆچانە
مەسئولمان موسەیلەمەیە و
هەموو ڕۆژ یەکی نیسانە
ڕێباز درۆ، دەسکەوت درۆ
خواوەندی گەورە گیرفانە
سۆزمان درۆ ، عیشقمان درۆ
کینە درۆ، ڕقمان درۆ
پێکەنینمان پڕ گریانە
دەنگدان تەزویر
حیزب یەخسیر
فەڕاش مودیر
وەزیر گزیر
شۆڕشمان ڕێک چەکدانانە
لێو تەجمیل وگوپ تەجمیل و
هەڵوێست تەمسیل
شازی تێکۆشەریش عەمیل
خوتبەکەمان قسەی زل و
خۆبادانە
جۆکەرەکەمان دوو لۆیە
کەڵەشێرێکی بەزیوە
ئەوەی لای ئێمە هەڵۆیە
شەڕمان هەر شەڕی ناوخۆیە
هەموو ڕۆژ و
هەموو شت یەکی نیسانە