سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

بەچی وا ساڵح بووین؟

بڵاوکراوەتەوە لە : 16 ئازار 2022

نوسینی:

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

دكتۆر شێركۆ عەبدوڵا (تایبەت بە درەو) 

 

ئەگەر وای دابنێن کەلتوری کورد سینەمایەکە وەک سینەماکانی سیروان و ڕەشیدی جاران ، ئەوا شوێنی جولەکە لەو سینەمایەدا تەنەکەیەکی قوپاوە لای دەرگاکەی «چلی » یەوە. ئێستاشی لەگەڵدا بێ بەزەلامی ترسنۆک ئەڵێین داوەشێی جولەکە . کە لەبەرچاومان لەیەکێک ھەڵ ئەدەن ڕەگی ئینساندۆستیمان ئەجوڵێ: وای لێ مەکەن کاکە خۆ جولەکەی بەردەستی ئێوە نی یە. گوایە تێھەڵدانی جولەکە مەسەلەیەکی ئاسایی وبگرە ئەرکێکی موستەحەبە. باوو باپیرانمان ھەر بۆ سوعبەت ئاگریان بەرداوە لەڕیشیان. ئەم سلێمانییەی کە بەحساب شاخی وایە و باڵی وایە ئاوەڕۆکەی بە ناوەڕاستی گەڕەکی جولەکاندا ڕەت کردبوو. زۆر بنەماڵەی ناودارمان قەرزی دوکاندار و بازرگانە جولەکانیان کرد بە حوشتر.ئەمانەو سەدان نەوع میھرەبانی و جوامێری تر بەشێکن لەشانازییە دینی و عەشایەرییەکەمان کە مێژوونووسەکان بێزیان نەھاتووە بیدەنەوە بە چاوی ھیچ حسقێل و یاقوب و ھانوکەیەکدا . کەچی ئیستا خەڵکوخوا لێ یان کردوین بە قاو عەلا ئەساس کلکمان لەگەڵ شامیر و بنیامینەکاندا گرێ داوە.
تەبعەن ئێمەی دانیشتوانی ڕیزی پشتەوە لە کەین و بەینەکانی سیاسەت و تیجارەت ئاگادار نین ، بەڵام مەسەلەکە لەدووحاڵەت بەدەرنی یە ؛ یان بوختانە و ئەیانەوێ برایەتییە کیمیاوییەکەی کورد و عەرەب بخەنە ئۆردوگایەکی زۆرەملێوە، یاخود قسەکە ڕاستەو شەو تا بەیانی لەگەڵ کچەزاکانی گۆڵدامائیردا خەریکی کاری خێرین. ئەمەش دوو ئیحتیمالی ھەیە: یان بزنێکین قەپمان لەنانی شوانەکە گرتووە، وە یاشوکور حاشامان لە تەئریخی پڕ کەرێتیمان کردووە و ساڵح بووین . بەڵام بە چی وا ساڵح بووین ؟ عیلمو عیندەڵا.

null

ڕوونی نەکردۆتەوە

null

ئەڵترا مۆدێرن

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

درۆترین پەند 

null

ئەو موخالەفەچییانەی کە کامێرای پۆینت تو پۆینت تۆماری کردن

null

هەرێمی کوردستان … مەرج و مافەکان

null

ئەم وڵاتە جیقنە