سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

فریا ناکەوێ

بڵاوکراوەتەوە لە : 8 ئازار 2022

نوسینی:

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

دكتۆر شێركۆ عەبدوڵا (تایبەت بە درەو) 

*ئەوەنە مەفەرموو شوکور زستان ڕۆی، یەکێ نەزانێ ئەڵێ ئەمە هاوینان بە دەرپێی کورتەوە ئەگەڕێ.
*بۆ یادەکانی ڕاپەڕین نەختێ جنێۆی پێرارم لا ماوە، شوکور ئێکسپایەر نەبون .
*ئەوەی کە ئەیزانم ئەوە ئەکات بە پووش برنج کە چەپڵەی بۆ لێ ئەدەن.
*هەق وایە دەسکەوتی گۆرانیبێژ پێی بڵێن دەمکەوت ، هەروەها هی مۆدیلەکانیش پێی بڵێن…دەی قەینا وازی لێ بێنە.
*نەعوزو بیللا لە بەهارێک کە بە قەیرانی بەنزین و زبڵ دەست پێ بکات.
*پیرۆز بێ ڕۆژی هەشتی مارس لە هەموو پیاوە ژنانییەکانی کوردستان .
*لێیان پرسی مناڵت خۆش ئەوێ؟ وتی بەس دروستکردنەکەی.
*مەسیجێکم بۆ سەرنووسەرەکەم نارد نوسیبوم بۆت ڕووماڵ بکەم؟ بەئیمۆجییەکی توڕە جوابی دامەوە ، تومەز (ر) ەکەم بە (گ) نووسیوە.
*سەرۆکی بەشی یورۆلۆجی وتی فەحس و شتی ناوێ، سەرکردایەتییەکەی حیزبی سۆشیالیست گورچیلەیان بۆ یەک ئەبێ.
*ئەم مەسئولانە بەقەد ئەکتەرێکی هندییان لەدەست نایەت موشکیلەکانمان بە ڕەقسێک و گۆرانییەک بۆ حەل بکەن .
*وەزیری دەرەوەی سوید وتی ڕێبەر ئەحمەد ڕاست ئەکات ، هەرێمی کوردستان لە ژنکوشتندا 
ناگاتە ئەوروپا ، بەڵام ڕەببی ماشەڵایان لێ بێ ، لە نەوتدزیندا یەکەمن.
*ئەندام: پەشیمان بەرەوە لە غەڵەتە کۆنەکانت
حیزب: بەسەری تۆ فریا ناکەوم
ئەندام: بۆچی فریا ناکەویت؟
ئەندام: مەشغوڵی کۆمەڵێ غەڵەتی تازەم .

null

ڕوونی نەکردۆتەوە

null

ئەڵترا مۆدێرن

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

درۆترین پەند 

null

ئەو موخالەفەچییانەی کە کامێرای پۆینت تو پۆینت تۆماری کردن

null

هەرێمی کوردستان … مەرج و مافەکان

null

ئەم وڵاتە جیقنە