سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

هەر وا بووەو هەر وا ئەبێ

بڵاوکراوەتەوە لە : 24 شوبات 2022

نوسینی:

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

دكتۆر شێركۆ عەبدوڵا (تایبەت بە درەو) 

 

هەر وا بووە و هەر وا ئەبێ

دەردمان بەبێ دەوائەبێ

چۆغەمان پەکین ئەیدورێ

تی شێرت لە جێی کەوائەبێ

*

موختارئەبێ بەئەنجومەن

گەعدەبازیش بە هونەرمەن

گەڕەک ئەگۆڕین بە سیتی

سینگڵیش بەمەعنای ڕەبەن

**

مراخانی نیوقۆڵ ئەبن

سەرکزەکانمان زۆڵ ئەبن

وڵات ئەکەن بەکافتیریاو

کتێبخانەکان چۆڵ ئەبن

**

خۆزگە ئەخۆین بەڕابوردوو

سک قۆڕەی دێت ودەست ماندوو

شەو و ڕۆژ ڕاکەڕاکمانە

بە دوای کڵاوی بابردوو

**

ئەبڵەق شۆکە و های سڵاوە

سەگ هاوڕێ و خزم گڵاوە

ئەقڵ وحیزبایەتی تەسکن

ڕیزیشمان پەرش و بڵاوە

**

دارا توو تری سین ئەکا

کەس ناژی ،ئەڵێن ژین ئەکا

حەزلێکردووی ئەمڕۆ کەپڵە

شیرین لە جیم تەمرین ئەکا

**

بەڕواڵەت دانی مارین

لەجەوهەر بێ دار و بارین

کەس لە قسەمان تێ ناگات

هەمووشمان ڕاگەیەندکارین

**

کوردە هێشتاکە لە کوێتە

ئەمە تەنیا هەر خوێی چێشتە

گۆڕ هەڵ تەکێنە پیرەمێرد

داوا ئێستاکە ڕیکوێستە

**

تەکنەلۆجیا و زمانقڕان

بەم سی ساڵە خۆمان تڕان

وتمان قەینا سەقەتی کەن

بەڵام حکومەت ، نەک زمان

null

ڕوونی نەکردۆتەوە

null

ئەڵترا مۆدێرن

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

درۆترین پەند 

null

ئەو موخالەفەچییانەی کە کامێرای پۆینت تو پۆینت تۆماری کردن

null

هەرێمی کوردستان … مەرج و مافەکان

null

ئەم وڵاتە جیقنە