سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

وڵاتێکی سەیرە

بڵاوکراوەتەوە لە : 2 شوبات 2022

نوسینی:

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

دكتۆر شێركۆ عەبدوڵا (تایبەت بە درەو) 

 

-ئەی ئاواتەکانتان چی لێ دەکەن؟

+لە گەڵ خۆماندا بۆمان دەخەنە قەبرەوە
.
***
-شۆڕشگێڕەکان لە خۆرئاواوە چی یان بۆ ھێنان؟

+بەس ئاودەستەکەی.
.
***
-کەی پەیوەندی دەکەیت بەڕیزەکانی حیزبەوە؟

+ دوای ڕیزی غازەکە.
.
***
-قوتوی عەتارەکە چی تیا نییە؟

+گەورەم لەم نەوعە سیاسەتەی ئێوە.

***
-چۆن ئەزانی حوکمەتەکەگورگە؟

+ چونکە میللەتەکە باعەی دێ.

**
- تازەترین سوێندی خەڵکی سلێمانی چی یە ؟

+ بەو خەزێنەیەی کە عانەی تیا نی یە.
.
***
-کێ ھەتاسەر ھەر چەپ بوو؟

+ڕۆبرتۆ کارلۆس.
.
***
-تۆ پێشمەرگەی دێرینیت؟

+بەڵێ.
-ئەی کواعەرەبانەکەت؟

****
-شەھادەی دکتۆراکەتم نیشان ئەدەی؟

+بۆ چیتە؟
-بیتاقەتم ، حەز ئەکەم تۆزێ پێ بکەنم.

***
-بۆچی وڵاتێکی سەیرە؟

+چونکە ئەتوانی ھەموو شتێک بکەی بە تەپڵەکی جگەرە و ھەموو کەسێکیش بکەی بە سەرکردایەتی.

null

ڕوونی نەکردۆتەوە

null

ئەڵترا مۆدێرن

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

درۆترین پەند 

null

ئەو موخالەفەچییانەی کە کامێرای پۆینت تو پۆینت تۆماری کردن

null

هەرێمی کوردستان … مەرج و مافەکان

null

ئەم وڵاتە جیقنە