سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

وا ئەزانم دوێنێ یە

بڵاوکراوەتەوە لە : 29 کانوونی دووەم 2022

نوسینی:

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

دكتۆر شێركۆ عەبدوڵا (تایبەت بە درەو) 

ئەگەر شانازیی نەتەوەیی و نیشتیمانی بۆ ئێمە سونەت بن ، ئەوا بێ فیزی و سەرکزکردن لە ئاست میللەتاندا فەرزێکی عەینی یە ، چونکێکم کورد قەت ئەوە نەبووە کە ئەلعان فشەی پێوە دەکەین ، بەڵکو ئەم نوزەیەی کە تیاماندایە لەمڕۆی جیهانگیری و یاریی پەبجیدا دەستکەوت و گەشەکردنێکی ئەوەندە غەریب و موهیمن کە هەر شوکرانەیان ئەوێ.
ئەوانەی کەمێک لە ئێمە هەڵکشاوترن لە تەمەندا ئەڵێن بۆ ئیسپاتکردنی ئەم قسەیە پێویست بە نیشاندانی ناشیرینییەکانی تەئریخە پاشەڵ عەعاوییەکەمان ناکات ، لەبەر ئەوەی خۆیان وتەنی وا ئەزانم دوێنێ یە:
*زوربەی دیوارەکان بە خەتێکی گەورەی ناخۆش لێیان نووسرابوو : میزکردن لێرەدا پیشەی کەرە.
*جەرگبڕترین جنێو بە کەسێک ئەوە بوو پێی بڵێ ی : خوشک لە مەکتەب.
*مناڵێک تۆزێ پاک و تەمیز و جوانکیلە و لاشەڕ بوایە پێ یان ئەوت : باجاخی عەقاری
*هەر لە خۆیانەوە خەڵکەکە ڕقیان لە خواردنی تازە بوو، مەسەلەن بە محەلەبی یان ئەگوو : چڵمی گا
*چ قوورەت بوو زەلامێک بە پانتۆڵەوە ڕێی بکەوتایەتە گەڕەکێکی شەعبی ، مناڵە ورتکە هاواریان لێ ئەکرد: قنگی ناو پانتۆڵ
*خواپێداو ئەوەبوولە حەمامدا باوکی قاپێ تەڕەسازی بۆ بكڕێ .
*کە تەیارەیەکمان بە عاسمانەوە ئەبینی دوای ئەکەوتین و هاوارمان ئەکرد : تەیارەکەی مەلایە ، لوقمانی کوڕی تیایە.
*موهیمترین کتێبی کۆمیدی کتێبی ترش و شیرینەکەی خاڵەڕەجەب بوو
*مامۆستای مەشهور ئەوە بوو کە ساڵی دە پانزە تەلەبە لە تاو ئەو مەکتەب تەرک بکەن.
*هەر گەڕەگێک شەقاوەی نەبوایە لە پۆلیسخانەکان حسابی بۆ نەئەکرا .

null

ڕوونی نەکردۆتەوە

null

ئەڵترا مۆدێرن

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

درۆترین پەند 

null

ئەو موخالەفەچییانەی کە کامێرای پۆینت تو پۆینت تۆماری کردن

null

هەرێمی کوردستان … مەرج و مافەکان

null

ئەم وڵاتە جیقنە