سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

جیاوازەکان

بڵاوکراوەتەوە لە : 22 کانوونی دووەم 2022

نوسینی:

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

دكتۆر شێركۆ عەبدوڵا (تایبەت بە درەو) 

*تۆ حەزت لە بەفربارینە لەبەر شەڕەتۆپەڵ ، من حەزم لە بەفرە لەبەر خاتری شێخ دارا ...ئێمە جیاوازین،

*تۆ کە سێڵفی دەگری سکت دەبەیتە ناوەوە ، ئەو کە سێڵفی دەگرێ قنگی دەردەپەڕێنێ . فەرقەکەتان ئەوەیە.

*کە ترافیکەکە زەرد دەبێ ئەوروپی ئیستۆپ ئەگرێ ، کە ترافیکەکە زەرد ئەبێ کورد پێ لە بەنزین قەپات ئەکات . کورد لە هەموو شتێکدا حەیاتە …
*لای تەلەفزیۆن چای مەحمود موهیمە ، لای تەئریخ شۆڕشی شێخ مەحمود … تەلەفزیۆن و تەئریخ جیاوازن

*سەرە هەیە بۆ جوانکردنی نینۆک، سەرەش هەیە بۆ چارەسەری کیمیاوی.. عەیب نەبێ سەرەکان عەرز و عاسمانیان فەرقە

*من گوێ لە ئەخبار ناگرم چونکە ناکەومە ماڵەوە، باوکم گوێ لە ئەخبار ناگرێ چونکە نەخۆشیی دڵی هەیە… جیاوازیەکانیش یەک ئەنجامیان هەیە .

*ئەو ناوی لە لیستی کاندیدەکاندا نووسراوە ، من لە سەر بوتڵی غازەکە بۆ ئەوەی نەیگۆڕن… ناوچەوانەکان وەک یەک نین .

*کوردستان بەو هەموو سەروەتەوە وەزعەکەی ناخۆشە ، دکتۆر بەو هەموو عیلمەوە دەستوخەتی ناخۆشە...سەروەت و عیلم ھێچ نین

*لە دنیادا تەئریخ بۆ پێشەوە دەڕوات ، لای ئێمە بۆ دواوە … خوا ئێمەی جیاواز خەلق کردووە.

*ئێران حساب بۆ ئەمریکا ناکات ، کورد بۆ کۆرۆنا … کورد لە ئێران ئازاترە.

*یار کە ئەڕوات نایەتەوە ، کارەباش عەینی شتە… با یار بخەنە سەر دائیرەی کارەبا.

*هەیە پەنجەی بۆ پارە ژماردن تەڕ ئەکات ، هەشە بۆ شتی تر … شتەکەی تریش خۆشە .

null

ڕوونی نەکردۆتەوە

null

ئەڵترا مۆدێرن

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

درۆترین پەند 

null

ئەو موخالەفەچییانەی کە کامێرای پۆینت تو پۆینت تۆماری کردن

null

هەرێمی کوردستان … مەرج و مافەکان

null

ئەم وڵاتە جیقنە