سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

ئەوەڵی ئاخر شەڕی

بڵاوکراوەتەوە لە : 4 کانوونی دووەم 2022

نوسینی:

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

دكتۆر شێركۆ عەبدوڵا

* تەصەورکردنی دوو مەوزوع زۆر زەحمەتە؛ نالی بە مناڵی پێیان وتووە خلە، عێراقیش بەو هەموو حەزارەتەوە دەنگی داوە بە موقتەدا

* فەرهەنگی نێرسالاری ئەڵێ ئەو پیاوەی کە لە باتی تەماشاکردنی یاریی ڕیاڵ لەگەڵ ژنەکەیدا بچێ بۆ ماجدی مۆڵ ئومێدت پێی نەبێ .

* گەڵ و گیپاڵ سترێچ جوانی ئەکات و حیزبیش دروشمەکانی .

* لە دەوروزەمانێکدا ئەژین زۆر قسە ئەدرێتە پاڵ ئەنیشتاین و زۆر ڕەحمەتبووییش ئەنێردرێ بۆ صەدام

*چاوت بۆ من وەک زانکۆ وایە بۆ پۆلیسی چالاکی یە مەدەنییەکان .

*وەسفێکی جوانم گوێ لێ بوو ، ئەڵێ دوژمنی ناوخۆ لەو ددانە ئەچێ کە لە پڕ گاز لە زمانت ئەگرێ.

* میلەتی وەکو ئێمە لە کورەی عەرزا نی یە ، پەڕلەمان هەڵ ئەبژێرین بۆ ئەوەی دوایی جنێوی پێ بدەین .

* یەعنی چی سیاسیی نیم ؟… ئەی ئەم چەند ساڵە بە کێت ڕابواردووە!

* باشترین ڕەفیقم برادەرێکە ، کاتی خۆی لە فەیسبوکدا بە غەڵەت دەستی بەر ناوەکەم کەوت.

* ژنی کورد سەیارەکەی بە ئیسفەنج ئەشوات، مناڵەکەی بە لفکەی زبر.

* هەواڵی عێراق یان خۆپیشاندانە یان هجومی داعش یان هەرسێکیان.

* موستەقبەلمان ئەوەندە پرشنگدارە ئەبێ بە عەینەکی لەحیمەوە تەماشای بکەین .

* لە حەمدییم پرسی دەنگوباس چییە فەرمووی:

تاقمێکی تازە کوورەی ڕووتەڵە جا دەرپەڕی

عالەمێ زانی ئەمانە ئەوەڵی ئاخرشەڕیین

null

ڕوونی نەکردۆتەوە

null

ئەڵترا مۆدێرن

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

درۆترین پەند 

null

ئەو موخالەفەچییانەی کە کامێرای پۆینت تو پۆینت تۆماری کردن

null

هەرێمی کوردستان … مەرج و مافەکان

null

ئەم وڵاتە جیقنە