سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

نان بۆ نانەوا

بڵاوکراوەتەوە لە : 12 کانوونی دووەم 2024

نوسینی:

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

د. شێركۆ عه‌بدوڵا تایبه‌ت به‌ (دره‌و)

* حکومەتی  ئاخر زەمان، قیری هەیە تاسەی پێ دروست بکات، بەڵام بۆ چاڵ پڕکردنەوە هەزار سوێند دەخوات دەڵێت نیمە.
* حیزبەکان شاحینەی گالاکسی و نۆکیا و مۆتۆرۆلان، موشکیلەکانیشمان ئایفۆن. 
* وتی باوکم تەواو پیر بووە، وتم بە چیدا دەزانیت؟ وتی وەکو جاران ناپرخێنێت. 
* پەندی ئەمڕۆ: نان بۆ نانەواو نانەواش بۆ سجن.
* ئەگەر ئیرادەو شارەزایی باشمان هەبێت دەتوانین ئەم حکومەتە جوان بکەین …بە فۆتۆشۆپ.
* وریابە ها … هەتا لەسەدا سەد دڵنیا نەبیت تەلەفونەکەت داخستۆتەوە مەڵێ بەخوا کەرە.
* تێکۆشەر ئەگەر ئەسڵی بێت هەمیشە خۆشەویست و بەڕێزە، بەڵام ئەمانەی عێراق صینیین.
* ئەوەندە درۆزنە خوا دایناوە پێشبیننەکانی کەشناسی پێ بخوێنیتەوە.
* قڵیشی سمت و قڵیشی ڕیزەکانی گەل فەرقیان زۆرە.. یەکێکیان تەماعكار چاوی تێ دەبڕێت و یەكێكان سەرت دەکات بەقوڕدا. 
* بەم هەشت نۆ ڕۆژە دەرکەوت ساڵی ٢٠٢٤ ساڵێکی تازە نییە.. هەر لەوانەی شەڕی ناوخۆیە و کاتمیان لێ بەستوە.

null

ڕوونی نەکردۆتەوە

null

ئەڵترا مۆدێرن

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

درۆترین پەند 

null

ئەو موخالەفەچییانەی کە کامێرای پۆینت تو پۆینت تۆماری کردن

null

هەرێمی کوردستان … مەرج و مافەکان

null

ئەم وڵاتە جیقنە