ئەو زانیارییانەی ھەرگیز پێویستت پێیان نابێ
بڵاوکراوەتەوە لە : 28 کانوونی یەکەم 2023
نوسینی:
قەبارەی دەقەکان
قەبارەی دەقەکان
بڵاوکراوەتەوە لە : 28 کانوونی یەکەم 2023
نوسینی:
قەبارەی دەقەکان
قەبارەی دەقەکان
د. شێركۆ عهبدوڵا تایبهت به (درهو)
* ناوی خوشکە گەورەکەی ژنی دووھەمی شێخ زاید.
* دەقی وتارەکەی سەرۆکی حکومەت لەبەردە ڕەش.
* مارەیی کچەکەی دۆناڵد ترەمپ.
* بڕوانامەی سەرۆکی حیمایەکانی قەیس خەزعەلی.
* ماوەی کۆبوونەوەکەی دامەزراندنی بەرەی جود.
* ڕەنگی بۆینباخی موتەرجیمەکەی شاندی ھەرێم.
* سەرچاوەی ئاوازەکانی فاخیر ھەریری.
* ژمارەی ناڕەزاییەکانی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی ھەرێم لەسەر قەسفی درۆنەکانی تورکیا.
* رۆڵی ئەنجومەنی خانمان لە بزووتنەوەی فیمینیستی جیھانیدا.
* حیکمەتی دانانی سەیتەرەکەی گوندی قۆڕیتان.
* مەرجەکانی وەرگرتنی بێژەر لە دیجیتاڵ میدیا.
* ئاماری قوربانیانیی جوانکاریی لووت لە دوای ڕاپەڕینەوە.