سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

بەڕاستی شوکرانەی ئەوێ 

بڵاوکراوەتەوە لە : 24 تشرینی یەکەم 2023

نوسینی:

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

د. شێركۆ عه‌بدوڵا تایبه‌ت به‌ (دره‌و)

ئەم جیهانەی خۆمان کە ژمارە (٣)ی لە یانسیبدا بۆ دەرچووە لەچاو چەند ڤێرژنێکی پێشووتریدا ئەوەندە خۆش و عەدالەتبازە کە قابیلی بەراوردکاری و ئاخ هەڵکێشان نییە. با هەشت نۆ نموونەتان  بیربهێنمەوە ئەوسا تێ ئەگەن کە حەفیزەهوڵاکانی ئەمڕۆ لەچاو سوڵتان و پاشاکانی ئەوسادا بە ٧ سابونی دیتۆڵ شۆراون:
١- لەدەوڵەتی عوسمانیدا هیچ زاناو بیرمەندێک، نا عەفوو زاناو بیرمەندیان نەبووە، هیچ موفتی و شێخولئیسلامێک ڕوبعی ڕوبعی قزەلەر ئاغا دەستی نەڕۆیشتووە، ئەم زاتە پاکە گوندەرهێنراوە سیاسییەن و کۆمەڵایەتییەن دەیتوانی گونی هەموو گوندارێک دەربهێنێت چونکە هەرچییەکی بگوتایە سوڵتان نەیدەگوو نەء، بۆچی ؟ لەبەرئەوەی مەنسولی ئەوەڵ و ئەخیری حەرەمسەرا بووە. لەسایەی خواوە قزلەر ئێستا گوندێکە هەقی بەسەر ئوموری مەملەکەتەوە نییە، وەلەو نزیکیشە لە مێرگەپانەوە. 
٢- لە زەمانی سوڵتان عەبدولمەجیدی ڕەحمەتیدا مەمنوع بووە هیچ ڕەعیەتێک ناوی مەجید بێ. دەئێستا کۆڵان نییە لەو جنوبە یەک دوو نوری و حەیدەرو عەمارو عادیلی تیا نەبێ و کەسیش نایانگرێ مەگەر ئەڵاهومە خۆیان بیانخورێ و داوای دیموکراسی بکەن. 
٣- مەراسیمی سونەت کردن لە زەمانی سوڵتان سڵێمانی قانونیدا ئیختیراع کرا. سوڵتانەکانی ئەمڕۆمان ئەسڵەن تەدەخولی ئەندامی زاوزێی دەنگدەرەکانی خۆیان ناکەن. 
٤- هیچ سوڵتانێک بێزی نەهاتووە جارێک زیاتر شەرواڵ و مراخانییەکەی بپۆشێ، بەڵام خۆشبەختانە شازادەکانی ئێستا.. چی ؟ ئەمانیش وان ؟! ..کەواتە  بیکوژێنەرەوە. 
٥- یەکێک لە سوڵتانەکان کە عەمری خوای کرد ١٢٠ مناڵی حەڵاڵزادەی لە پاش بەجێما، یەعنی دە ئەوەندەی هەڤاڵی جێگر، تێکۆشەری گەورە….عیزەت دووری. 
٦- گوێیان نە ئەدایە خەزێنەی وڵات، پیاوی گەورەیان بە گوریسی ئاوریشم دەخنکاند. لەسایەی خواوە ساڵانێکی زۆرە نە ئەم عادەتە قۆڕە ماوە، نە پیاوی گەورە. 
٧- سوڵتان محەمەدی سێهەم، لەسەر نەریت و نەسیحەتی باووباپیرانیان، نۆزدە برای خۆی لە ڕۆژێکدا فت کرد چونکە بێ ئیش بوون. ئێستا شوکور پۆست و مەقام ئەوەندە زۆرن بە فەریحی جێی حەوت تایەفە ئەبێتەوە. 
٨- قەیسەری ڕوسیا هەموو ئالاسکای بە ٧ ملیۆن دۆلار فرۆشت بەئەمریکا. بە شانازییەوە ئەڵێم ئەم تاڵانفرۆشییە لای ئێمە نییە، تەنانەت لە نەوتەکەشدا.

null

ڕوونی نەکردۆتەوە

null

ئەڵترا مۆدێرن

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

درۆترین پەند 

null

ئەو موخالەفەچییانەی کە کامێرای پۆینت تو پۆینت تۆماری کردن

null

هەرێمی کوردستان … مەرج و مافەکان

null

ئەم وڵاتە جیقنە