سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

گرامشی و قەرەپشی

بڵاوکراوەتەوە لە : 6 تشرینی یەکەم 2023

نوسینی:

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

د. شێركۆ عه‌بدوڵا تایبه‌ت به‌ (دره‌و)

* موشکیلەی گەورەی یەکێتی و یانەی مانچستەر ئەوەیە یاریزانە کۆنەکانیان ڕەخنەیان لێ ئەگرن.
* خوا بکات ئایدۆلۆجیا کۆنەکان ئەپدەیت ببنەوە، چونکە دەستمان لەوە شۆردوە فکری تازە دروست ببێ.
* ئێستا ئیتر وەکو ڕۆژی ڕووناک ئاشکرایە کە هەموو شتێک شاراوەیە.
* باوکت بۆچی بوو بە پێشمەرگە؟ لە پێناوی دامەزراندنی حکومەتێکدا کە دوای گشت عالەمەکە مووچەی خانەنشینی بداتێ. 
* کەشناسی ئەڵێ ئەم زستانە ڕێژەی بارانبارین ئەوەندە زۆر ئەبێ کە هەموو مەسئولەکان تەڕ ببن. 
* قوڕبەسەرییەکە لەوەدایە ئەم عێراقە هیچ عیلاجێکی نییە، تەنانەت ڕیسایکلینیش ناکرێتەوە. 
* کوردستان خۆشترین شوێنە بۆ ژیان، بە شەرتێک شعورت نەبێ.
* دادگای فیدراڵی لەو دراوسێ توڕەیە ئەچێ کە هەر تۆپێکی مناڵانی گەڕەک بکەوێتە حەوشەکەیانەوە ئەیتەقێنێ و ناویشی ڕەحمانە.
* قۆناغی گواستنەوە بۆیە دژوارە چونکە هزری کۆن ماوەی بەسەرچووەو هزری تازەش هێشتا لە دایک نەبووە. - گرامشی-
ئەم مانگی تشرینە قۆڕییەکەی لەوایە میوەی هاوینە تامی نەماوەو میوەی پاییزەش هێشتا جوان پێ نەگەیشتووە - قەرەپشی-

null

ڕوونی نەکردۆتەوە

null

ئەڵترا مۆدێرن

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

درۆترین پەند 

null

ئەو موخالەفەچییانەی کە کامێرای پۆینت تو پۆینت تۆماری کردن

null

هەرێمی کوردستان … مەرج و مافەکان

null

ئەم وڵاتە جیقنە