سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

کرمی هەیە

بڵاوکراوەتەوە لە : 9 ئەیلوول 2023

نوسینی:

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

د. شێركۆ عه‌بدوڵا تایبه‌ت به‌ (دره‌و)

هەر مەخلوقێک حدودی خۆی نەزانی و دەستی دایە سەرکێشیکردنی خۆتڕێن ئەوا بینەرانی هێژا لەبەینی خۆیاندا ئەڵێن یارۆ کرمی هەیە. تەبعەن ئەم قسەیە وەزیری وانێکی هین نییە لە خۆیەوە هاتبێ بەڵکو چەندەها بناغەی زانستی و بەڵگەی بێ ئەملاو ئەولا ئەیسەلمێنن. یەکێک لەوانە (تۆکسۆپلازما)یە کە مشەخۆرێکی موزیڕە. ئەم زاتە دوو سوڕی بیست و یەک، عەفوەن دوو سوڕی ژیانی هەیە: دانەیەکیان لە جەستەی مشکایەو ئەوەکەی تر ئیللاو بیللا ئەبێ لە ڕیخۆڵەی گوربە بۆردا بهێتە ئەنجامدانێ. 
- باشە چۆن ؟  
+ چی چۆن؟ 
- هیچ.. ویستم بزانم چۆن ئەو مشەخۆرە لەگیانی جێری یەوە خۆی ئەگەیەنێتە ڕیخۆڵەکانی هەڤاڵ تۆم؟ خۆ مشکی داماو ئەگەر لەدووریی حەوت گەڕەکدا هەستی پشیلە بکات لە حەفتا کوندا خۆی ئەشارێتەوە.
+ فەنەکە لەوەدایە قوربان… مشەخۆرە سەلکەزۆڵەکە نەوعە هۆڕمۆنێک لە دەماغی مشکەکەدا دروست ئەکات کە خۆی لێ ببێتە عەبو جاسم و بە پۆزەوە بە بەردەمی تۆمدا هەمبەڵە بە کلکی بکات. ئەویش قیڕ ئەیگرێت و ئەیکات بە قوربانی قەپاڵێک. 
- موستەحەقە عەزیزم..  مشک چۆن زات ئەکات لەبەردەمی پشیلەدا خۆی فش بکاتەوە؟ 
+ ئەی پێت ناڵێم کرمی هەیە؟! سەعاتێکە هەقایەتی چیت بۆ ئەکەم؟
- هەقایەتی کرمەکەی هەرێم.

null

ڕوونی نەکردۆتەوە

null

ئەڵترا مۆدێرن

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

درۆترین پەند 

null

ئەو موخالەفەچییانەی کە کامێرای پۆینت تو پۆینت تۆماری کردن

null

هەرێمی کوردستان … مەرج و مافەکان

null

ئەم وڵاتە جیقنە