سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

باران بە وشکی

بڵاوکراوەتەوە لە : 30 ئاب 2023

نوسینی:

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

د. شێركۆ عه‌بدوڵا تایبه‌ت به‌ (دره‌و)

* جاران لە لادێوە ماست و پەنیریان بۆ ئەناردین، ئێستا ئەدمان بۆ ئەنێرن.
* لە خەستەخانە نەخۆشێکم بینی بە پەلە ئاویان بۆ هەڵئەواسی، ناوی باران بوو.
* پەیوەندی خەباتی شاخ بە حیزبایەتی ئەمڕۆوە وەکو خزمایەتی سەمای بالێ یە لە گەڵ ڕەشبەڵەکدا.
* جۆرج بوشی کوڕ: نەمانزانی کە ئەڵێن چەکە کۆمەڵکوژەکانی عێراق مەخسەدیان تەنکەرەکانی ئاوە.
* ئابوریناسێکی خۆمانە بۆ ئەوەی وەزعەکەمان تێ بگەیەنێ وتی داهاتمان بە کەوگیرەو مەسرەف بە خاکەنازە.
* - چی لەگەڵ خۆمدا بهێنم بۆ کۆبوونەوەکە؟
+ پێنج کیلۆ تەحەمول
* - جوانیی ئالان دیلۆن و ئەقڵی مارکس و میهرەبانی دایکە تیریزا تێکەڵ بکەی چی دەرئەچێ؟
+ ڕێک عەکسی مەسئولی کورد.
* لاستیک غەڵەتی قەڵەم ئەسڕێتەوە، شاند غەڵەتی ڕیفراندۆم. 
* ئەڵێن لەبەر مەجبوری عەرزەیان داوە بە کچی مشعان جبوری؟
* - کوردستان ئەکەین بە کوەیت؟
+ کوێی کوەیت قوربان؟
- ئاو و هەواکەی .

null

ڕوونی نەکردۆتەوە

null

ئەڵترا مۆدێرن

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

درۆترین پەند 

null

ئەو موخالەفەچییانەی کە کامێرای پۆینت تو پۆینت تۆماری کردن

null

هەرێمی کوردستان … مەرج و مافەکان

null

ئەم وڵاتە جیقنە