سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

سیاسەت و غەریزە

بڵاوکراوەتەوە لە : 20 ئاب 2023

نوسینی:

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

د. شێركۆ عه‌بدوڵا تایبه‌ت به‌ (دره‌و)


ئەقڵە ناقیسەکەی ئینسان، بەحسابی ئەوانەی کە دەمارمان ئەناسن، دوو  نەوعە. یەکەمیان نەوعە ئاشکرا مەکتەبلییەکەیە، مەنتیقباز و قنگ گرانە. هەتا قەرارێک ئەدات قیر سپی ئەبێت. نەوعی دووهەمیش پەنهان و غەریزییە و حسابی چڵە پۆشێک بۆ عیلم و ئەمانە ناکات. خێرا قەرار ئەدات، گوایە  بۆ ئەوەی فریامان بکەوێ و لەبەڵای ناگەهان مەحفوزمان بکات. وەک چۆن پشیلە کە هەتا ئەگاتە ئەوسەری فەرعەکە کلکەقنگێی هەموو شتێک ئەدات  ئەم ئەقڵە حەیوانییەش یەک عەیبی هەیە؛ لەبری ئەوەی هەوڵ بدات شتەکان تێ بگات، بەعەکسەوە شتەکان ڕایئەکێشن. ئەگەر  بەلای  مەتعەمێکدا بڕوات  ماتۆڕی دیلیڤەرییەکانی ئەژمێرێت، تۆپێک ببینێت هیچ گوێ ناداتە سەروسیمای خۆی و یەکسەر تێی هەڵئەدات.  خوانەگرتووە هەر بەوەشەوە ڕاناوەستێت، ئەچێتە دنیای ئیدارە و سیاسەت و ئیعلامیشەوە؛ کە سەیارەی جام تاریک بەلایدا گیڤە ئەکات سەد جنێوی لاشعوری لە دەمی دێنە دەرەوە. هەرخەبەرێک بخوێنێتەوە بێ هیچ سێ و دوویەک فۆڕۆردی ئەکات بۆ گروپەکەی.  خوا نەکات گردێکی نیشان بدەیت   فەورەن  ئەبێتە حەفارەی کۆمپانیا و ئەکەوێتە گیانی. تا ئێوارە باسی سیستمی بانکی بۆ بکەیت ئەو هەر وەکو جزدان و پریاسکە لێی حاڵی ئەبێ. گا بە گوندا ئەناسێت و پێشکەوتنی وڵات بە ژمارەی  دیسکۆخانەکانی. وا ئەزانێ تەئریخ کاغەزی قومارە  هەتا تێکی بدەیت باشتربێت.

null

ڕوونی نەکردۆتەوە

null

ئەڵترا مۆدێرن

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

درۆترین پەند 

null

ئەو موخالەفەچییانەی کە کامێرای پۆینت تو پۆینت تۆماری کردن

null

هەرێمی کوردستان … مەرج و مافەکان

null

ئەم وڵاتە جیقنە