سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

فەرقەکان

بڵاوکراوەتەوە لە : 8 ئاب 2023

نوسینی:

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

د. شێركۆ عه‌بدوڵا تایبه‌ت به‌ (دره‌و)


ئەمریکا و حیزبی کوردی
ئەمریکا بە دوژمنەکانی  ئەڵێ منەتتان نەبێ.
حیزبی کوردی بە ئەندامەکانی خۆی ئەڵێ منەتتان بەگونی ئەسپەکەم
***
کورد و پارتی
کورد  لە ماڵەوە  بیجامەی خەت خەت لەبەر دەکات، بەڵام کە ئەچێتە دەرەوە بە قات و بۆینباخەوە تەشریف ئەبات
پارتی بۆ ئیعلامی دەرەوە نێچیرڤان بارزانی ئەخاتە بەردەمی مایکرۆفۆن، بۆ ڕاگەیاندنی ناوخۆش  کەمال کەرکوکی
***
سی دی و تەبایی سیاسی
سی دی کە خراپ ئەبێ ئەچێتەوە ئەوەڵ
تەبایی سیاسی کە تێک ئەچێ ئەگەڕێتەوە سەر مەوزوعی کارەساتی هەکاری
***
هەرێم و ئەو عالەمی خوایە
لەو عالەمی خوایەدا سەیارە بەنزین ئەسوتێنێ
لەهەرێمدا بەنزین سەیارە ئەکات بە خەڵوز
***
باوکان
باوکی خێزان؛ ئەوەی لە مناڵەکانی  ئەشارێتەوە خەمەکانێتی
باوکی سیاسی؛ ئەوەی لە میلەتی  ئەشارێتەوە داهاتی وڵاتە
***
لیبراڵیزمی ئەبو شەپقە و لیبراڵیزمی جامانە بەسەر
لە لیبراڵیزمی خۆرئاوادا حکومەت بەشێکە لە چارەسەر
لە لیبراڵیزمەکەی خۆماندا هەموو موشکیلەکە حوکمەتە.
***
پەنداندن
پەندی چینی؛ ماسیم  مەدەرێ، فێری ماسیگرتنم بکە
پەندی کوردی؛ ماسیم مەدەرێ ،بە ڕیخۆڵەی گەنیو بەخێوکراوە
***

null

ڕوونی نەکردۆتەوە

null

ئەڵترا مۆدێرن

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

درۆترین پەند 

null

ئەو موخالەفەچییانەی کە کامێرای پۆینت تو پۆینت تۆماری کردن

null

هەرێمی کوردستان … مەرج و مافەکان

null

ئەم وڵاتە جیقنە