کاک شەیاع سودانی سڵاو
بڵاوکراوەتەوە لە : 2 ئاب 2023
نوسینی:
قەبارەی دەقەکان
قەبارەی دەقەکان
بڵاوکراوەتەوە لە : 2 ئاب 2023
نوسینی:
قەبارەی دەقەکان
قەبارەی دەقەکان
د. شێركۆعهبدوڵا تایبهت به (درهو)
کاک شەیاع سودانی سڵاو
ماچت شەکر، بۆنت گوڵاو
وا دیسان ھاتمە خاک و پات
پێم ببەخشی ساقەو زەکات
تۆبەم کرد لە نەوتی ژێر عەرز
قاچ و قووچی گومرگ و مەرز
ھانام ھێنا بۆ تۆی بەرێز
ئەبمە ھەچەی ژێر بارە گوێز
ئابوریی سەربەخۆ تۆ خۆش
ھەرێم چووە سەر گێڕی بۆش
من فەلەستین، تۆ جولەکە
بووم بە تەیرە مەعقولەکە
تڕ و تۆپم نەما تەواو
چی ئەمر کەیت ئەلێم سەرچاو
ژیر کورسییەکەم لووس و خزە
میللەت توڕەو لەسەر چزە
ئەخیر چاکەی خۆت بنوێنە
پیاو بە فاتیحام مەخوێنە
گوناحم پێم ڕامەبوێرە
جار جار مەعاشێ بنێرە
بێژنگ ئەگرم بە ڕوومەوە
چیم چاند ئەوە ئەدرومەوە