سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

وێنانی قەدیم … هەرێمی ئەڤروکە

بڵاوکراوەتەوە لە : 24 تەمموز 2023

نوسینی:

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

د. شێركۆ عه‌بدوڵا تایبه‌ت به‌ (دره‌و)

١- فیلیپی بابی ئەسکەندەری مەزن بەئەسڵ مەقدۆنی بووە کەچی بەنێرەکەری خۆی کرد بە گەورەی یۆنان. ئەوانەی ئێمە شوکر حەفتاو چوارپشتیان باشووریین.. ئەمە فەرقێک.
٢- شەڕی بەینی ئەسیناو ئیسپارتە (تەقریبەن یەعنی سلێمانی و هەولێر) فرسەتێک بوو بۆ ئەوەی بازە گەڕەکەی دەسەڵات بەسەر بزووتنەوەکەی فیلیپ دا بنیشێتەوە. ئەمە خەتەرێک.
٣- ئەسکەندەری مەقدۆنی قەناعەتی وابووە کوڕی مارە. دوانزە کەسی کرد بە دارا لەسەر ئەوەی لە نادی دەنگیان تەسجیل کرابوو وتبویان ئەو کوڕی هینە فشەئەکات کوڕی مار نییە. ئەلحەمەولیلا ئەسکەندەرەکانی ئێرە خۆیان بە وەچەی مار نازانن، یان لانی کەم من نەمبیستوە.
٤- ئەمە هەر بۆ خۆشی:
پارتی: خۆزگە ٧ وەزیرتان هەبوایە.
گۆڕان: تەشەکورت دەکەم، بەڵام بۆ ؟
پارتی: ئاخر ئەو وەختە لەباتی ٣ شەکر ٧ شەکرتان ئەشکاند.
٥- ئەو پیرەمێردە ئەستێرەناسەی کە ئەسکەندەر لەتەمەنی ١٢ ساڵیدا پاڵی پێوەنا بۆ دۆڵێکی هەزار بە هەزار، هیچی لێ نەهات، بەس نەختێکی زۆر ملی شکا. وابزانم ڕیفراندۆمەکەش وای لە هەرێم کرد.
٦- ئەرەستو (مامۆستا خسوسییەکەی ئەسکەندەر) عەیبەکەی ئەوەبوو بەدەم پیاسەکردن و ڕۆیشتنەوە دەرسی شەرح ئەکرد (فەیلەسوفی مەشائی)، بەڵام ئەسکەندەرەکانی ئەوێ و ئێرەش عادەتی وا قۆڕیان  نەبووە و نییە. لەجیاتی ئەوە بڕیاری سەرپێی دەردەکەن (عەیب نەبێ بە عەرەبی پێی دەڵێن وەگافی).
٧- ئەرستوو بە دوانزەساڵی گرانترین ئەسپی خراوەتە ژێر (بۆسفاڵۆس). لە خوا بەزیاد بێ هەرێم شتی وای تیا نییە. ڕەسم و ڤیدیۆکان فۆتۆشۆپن. ئەمەش فەرقێکی تر.
٨- بەهۆی ناکۆکی فیکرییەوە ئەسکەندەر قیروسیای لە ڕەفاقەت کردو نزیکترین هاوڕێی خۆی فت کرد. بەڵام یەکسەر عەزابی ویژدان یەخەی گرت و ٤٨ سەعاتی ڕەبەق زیڕ و هوڕ بۆی گریا. خۆشبەختانە مێژووی هەرێم کارەساتی وا حەیابەرەی بەخۆیەوە نەبینیوە. کوا تاقەتیان هەیە بۆ قەزاو قەدەرێک ٤٨ سەعات باوکەڕۆ بکەن؟
٩- بۆ خۆشییەکی تر
کۆمەڵەیەکی کۆن: ڕێکخراوەکەی ئێمە بۆچی وای بەسەر هات؟
کۆمەڵەیەکی کۆنتر: چونکە صینیی ئەسڵ نەبوو، صینیی تەزویر بوو.

null

ڕوونی نەکردۆتەوە

null

ئەڵترا مۆدێرن

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

درۆترین پەند 

null

ئەو موخالەفەچییانەی کە کامێرای پۆینت تو پۆینت تۆماری کردن

null

هەرێمی کوردستان … مەرج و مافەکان

null

ئەم وڵاتە جیقنە