سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

لۆزان لە نوسخەکەی ئەمڕۆیدا

بڵاوکراوەتەوە لە : 22 تەمموز 2023

نوسینی:

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

د. شێركۆ عه‌بدوڵا تایبه‌ت به‌ (دره‌و)

بیر مادەسن:
قارداش حسابی براوەی ئەوەڵی حەربی عوزمای بۆ ئەکرێ و هەزار قانونی نێودەوڵەتی ئەکەین بە قوربانی ڤیتۆیەکی مچەی کەمال ئەفەندی.
نۆمیرا دووا: 
حدودو مدود عەیبە عەبایە. جەندرمەی ئەعصاب دۆندرمە کوێی پێ خۆش بوو لە کوزەی عێراقدا ماڵی خۆیەتی.
ئارتیکڵ ااا:
هێزە ملحیزەکانی ئەوروپا غەصبە لەسەریان تۆپەوانە و قفڵ و ئیسپانەی پێویست بخەنە بەردەست ئەستەموڵ تا قەترەیەک ئاوی غیرەت، عەفوو ئاوی دیجلە و فورات، دزە نەکات بەملاوو لادا.
نەمبەر فۆڕ:
میستەر وڵسن و عەریف وێڵفس دەکرین بە ڕەصەد بۆ تەیارە بێ سایەقەکانی خاڵە ڕەجەب ئەگەر قەندیل مەندیلی تەسلیمبوونی بەرزنەکردەوانێ
شمارە پنج:
تاران و عەنقەرە سەرپشکن لەوەی هەندێ جار پێکەوەو زۆر جار بە نۆرە خوشک و مریشکی ئاواییە کوردنشینەکان بسوتێنن، نەتەوە یەکگرتووەکانیش بۆی نییە هیچ گوویەکی زیادە بخوات. 
نۆمەر سیکس:
هەر تەیارەیەک لە سڵێمانییەوە هەڵسێ بۆ تورکیا، حەتا بۆ قومارو ڕابورادنیش هاتبێ، حسابی ئەسپەکەی شێخ سەعیدی پیرانی بۆ ئەکرێ و تەمام.
مولحەقەکان:
سوارەکانی حەمیدیەو طەیبییە موکەلەفن نەوتی هەرزان و ڕێگای ئەمین و ئومان و شیرو تیری خۆکوژو بازاڕی بێ مێوژو مەعنەوایەتی سیس و سەیتەری بێ پۆلیس و مەعاشی نەوەد ڕۆژەو هاورەکردنی گوڵەبەڕۆژەو کۆمپانیای عوسمانی و فیکری ئیخوانی و شوقەی کەڵەگەت و ئەخباری پڕ خەفەت برەو پێ بدەن خۆش بێ وەتەن.

null

ڕوونی نەکردۆتەوە

null

ئەڵترا مۆدێرن

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

درۆترین پەند 

null

ئەو موخالەفەچییانەی کە کامێرای پۆینت تو پۆینت تۆماری کردن

null

هەرێمی کوردستان … مەرج و مافەکان

null

ئەم وڵاتە جیقنە