سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

موتوربە و شتی تر

بڵاوکراوەتەوە لە : 20 تەمموز 2023

نوسینی:

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

د. شێركۆ عه‌بدوڵا تایبه‌ت به‌ (دره‌و)


لەم ڕۆژگارە ئاگرینەدا  کە ساڵیادی چەندین وانێکە  و تەنانەت سەهۆڵفرۆشیش  مایەکەی خۆی دەرناهێنێتەوە ،جێی خۆیەتی ( ئەگەر لێ داگیر نەکەن) عیلمییانە بیر لە چارەسەری وردە موشکیلەکانی هەرێمە بۆر بکەینەوە و شتەکە نەخەینە دەستی صودفەوە.  دیارە باشترین لق و مەڵبەند و مەکۆی زانستیش کشتوکاڵە حەیاتەکەیە.  یەعنی  با کاربەدەستەکان و بزن بەقاچەکان  بێن  هونەرەکانی موتوربە و هەمواری جێنەتیکی بەم نەوعە بەکار بهێنن:
١- جیناتی تەماتەی بێ ناوک بخەنە سەرکردایەتییەکانەوە بەشکو تۆویان ببڕێتەوە
٢-کلیلی ژووری نووستنی خوشکە وەبەرهێن بخەنە گیرفانی ئیلۆن ماسکەوە بەو هیوایەی ئیتر واز لە شوقە بهێنێت
٣- پیلانی ئەردۆغان لە گوێزی هەورامان موتوربە بکەن بۆ ئەوەی بە ئاسانی بشکێت
٤-قاشێک لە سیفەتە ویراسییەکانی تووری کەلار بخەنە فایلی بەعزێ ئەحبابەوە فی سەبیلی ئەوەی  باش سپی ببنەوە
٥- سیستمی هەڵبژاردن لەگەڵ کفتەی سابونکەراندا جووت بکەن بەشکو خوای من و تۆ خڕ دەرچێ
٦-کرۆمۆسۆمی ئاوی ئامون بخەنە پەڕلەمانەوە. مەعلومە بۆچی
٧- مەعاش ببەستن بە موزەنەبی هالییەوە بۆ ئەوەی وەزارەتی دارایی ئیسراحەت بکات
٨- جیناتی  حوشتر بخەنە کۆئەندامی تەحەمولی هاووڵاتییەوە ئەگینا مەنسولەکان بێ تاقەت ئەبن.

null

ڕوونی نەکردۆتەوە

null

ئەڵترا مۆدێرن

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

درۆترین پەند 

null

ئەو موخالەفەچییانەی کە کامێرای پۆینت تو پۆینت تۆماری کردن

null

هەرێمی کوردستان … مەرج و مافەکان

null

ئەم وڵاتە جیقنە