سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

پێم بڵێ

بڵاوکراوەتەوە لە : 10 تەمموز 2023

نوسینی:

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

د. شێركۆ عه‌بدوڵا تایبه‌ت به‌ (دره‌و)

* پێم بڵێ ئایا عیشق مرۆڤ کەر دەکات یان کەرێتییە ئینسان دەخاتە داوی عیشقەوە؟ -ئۆرهان پاموک-
* پێم بڵێ کۆلیجی پزیشکیی بازاڕی کەڵەشاخی گەرم کردوە، یان کەڵەشاخ ئەو کۆلیجەی ئیفلیجاندوە؟ -ئۆرهان سەندیکا-
* پێم بڵێ سەرکردایەتی لاسایی موەلیدەی کاتم دەکاتەوە، یان موەلیدەی کاتمە چاو لەسەرکردایەتی بێ دەنگ دەکات ؟ -ئۆرهان لاڵوک-
*تێم گەیەنە بیری سەلەفی  بەڕاستی گەشەی کردوە یان ئەوەکەی بەرامبەری فشە دەرچوو؟-ئۆرهان ڕێنیسانسز-
* پێم بڵێ سیاسەت حەیای ئۆپۆزیسیۆن دەبات، یان ئۆپۆزیسیۆن حەیای سیاسەت دەبات؟ -ئۆرهان پەشیمانۆک-
* پێم بڵێ ئایا حکومەت سەری نەوتەکەی کرد بەقوڕدا، یان نەوتەکە تەپڵی بە حکومەت لێ دا؟ -ئۆرهان سامانۆ سروشتینۆک-
* پێم بڵێ میلەتەکە ئەم وەزعەی دروست کردوە یان وەزعەکە میلەتی وا دێنێتە بەرهەم؟  -ئۆرهان دیالیکتوک-
* پێم بڵێ، ئایا گەورە سەرمایەدارەکان دەبن بە نیشتیمانپەروەر یان نیشتیمانپەروەرەکان دەبن بە گەورەسەرمایەدار؟  -ئۆرهان کرێچینوک-
* پێم بڵێ توخوا خەتای صەدام بوو ئەم مەسئولانە بوون بە توشمانەوە، یان خەتای ئەم مەسئولانەیە کە خۆزگە بۆ صەدام دەخوازین. -ئۆرهان توڕۆنوک-
* ئایا جەنابتیت حیزبەکەت ئیحراج دەکەیت یاخود حیزبە دێت کەرەکەشت پێ دەگێت و شایەتمانیشت پێ دەهێنێت؟ -ئۆرهان فەیسبوک-

null

ڕوونی نەکردۆتەوە

null

ئەڵترا مۆدێرن

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

درۆترین پەند 

null

ئەو موخالەفەچییانەی کە کامێرای پۆینت تو پۆینت تۆماری کردن

null

هەرێمی کوردستان … مەرج و مافەکان

null

ئەم وڵاتە جیقنە