عەرزت دەکەم
بڵاوکراوەتەوە لە : 26 حوزەیران 2023
قەبارەی دەقەکان
قەبارەی دەقەکان
بڵاوکراوەتەوە لە : 26 حوزەیران 2023
قەبارەی دەقەکان
قەبارەی دەقەکان
د. شێركۆ عهبدوڵا تایبهت (درهو)
مەلەکردنی ئەو شۆخە
یاسایەکی نوێی کیمیایە
ئەڵێ شەکر
لەناو ئاودا ناتوێتەوە
شعوری نیشتیمانیمان
ئینتەرنێتێکی زەعیفە
سەدان ڤیدیۆت بۆ بنێرن
دانەیەکی ناکرێتەوە
**
درەختەکەی جێ ژوانمان
ئەمڕۆ بینیم
کەریان پێوە دەبەستەوە
وتارێکیان بۆ خوێندمەوە
ڕێک خەڕەکەکەی جاران بوو
هەمدیسان دەیانڕستەوە
**
شاخ توڕەیە
وەک باوکێکی عەشایەرە
کەنیشکەکەی
شەو درەنگ گەڕابێتەوە
نیگای ژنێکی ڕەشپۆشە
کە شەهیدانەی مێردەکەی
بە ئەنقەست سڕابێتەوە
**
دایکم کاتێک
کە ئاردی دەبێژایەوە
وام دەزانی
فریشتەیەکی سپی یە
مەبدەء کە چووە سەرکورسی
باوەڕکەن فۆتۆکۆپی یە