سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

فڕی فڕی

بڵاوکراوەتەوە لە : 31 ئایار 2023

نوسینی:

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

د. شێركۆ عه‌بدوڵا تایبه‌ت به‌ (دره‌و)

ئەڵێن دۆزەخ دەعبای وا پیسی تیایە بەشەر لە ترسی ئەوان پەنا دەبات بۆ هەژدیها. بەپێی تەفسیرەکەی ئیبن سیرین دۆزەخەکە دوور بێ لە ڕووتان هەرێمە، خوا پێم نەگرێ دەعباکانیش ئەحزابە ئەحبابەکانن، هەژیهاکەش بەغایە. بەغا وا مەشهورە کەروێشک بە عەرەبانە ئەگرێ. عەرەبانە  ئەگەر لەسەر شۆستە بێ مەعنای وایە موافەقەتی شارەوانی پێیە، بەڵان ئەگەر لە دادگای فیدراڵەوە پاڵی پێوە بنێن کەواتە دەستوورە. دەستوور لە زمانی ئاوێستایی کۆندا یەعنی حۆقنە. حوقنە جیهازیکی پێش قۆناغی ڕۆشنگەرییە بۆ عیلاجی قبوزییەت. قبوزییەت نەوعی زۆرە، هەرە خەتەرەکەیان قبوزییەتی سیاسییە. میس بێڵ فەرموویەتی سیاسی لە کوردا هەڵ ناکەوێ چونکە میلەتێکی حەکیم و دووربین نییە. دووربین ئەگەر بیدەیتە دەست زەلامی ناشی ئەچێ سەرە زلەکەی دەنێت بەچاوییەوە. سەرە زلەکەی، بیلا مەعنا، شتەکان بچوک دەکاتەوە. شتە بچوککراوەکان ماشەڵا ئەوەندە زۆرن لە حساب نایەن هەر لە دەستکەوتی ڕاپەڕینەوە بیگرە تا شەهیدانەکەی خاڵم و پڕۆژەکەی پارێزگارو لووتی نەشمیلی دراوسێمان. دراوسێ مەتبەخێکی هەیە چێشتی تیا لێ دەنێت بۆ ئێمە بە زەوقی خۆی. زەوق مێشە بە شتی پیسیشەوە دەنیشێتەوە. نیشتنەوە عەکسی فڕینە. فڕینی برادەران وەزعەکەی تڕاند.

null

ڕوونی نەکردۆتەوە

null

ئەڵترا مۆدێرن

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

درۆترین پەند 

null

ئەو موخالەفەچییانەی کە کامێرای پۆینت تو پۆینت تۆماری کردن

null

هەرێمی کوردستان … مەرج و مافەکان

null

ئەم وڵاتە جیقنە