سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

دەلای لاما… دەلای لایە

بڵاوکراوەتەوە لە : 18 ئایار 2023

نوسینی:

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

د. شێركۆ عه‌بدوڵا تایبه‌ت به‌ (دره‌و)


دەلای لاما: پێویستمان بە پەرستگا و فەلسەفەی ئاڵۆز نییە
دەلای لایە: دنیا فشەیە ، هەمووی بخە سەر پۆپەکەی
**
دە لای لاما: ئامانجی دین ئەوەیە کۆنترۆڵی خۆت بکەی  نەک هی خەڵکی تر
دە لای لایە: شێخ زەبری نەبێ ، کولێرە ناکەن بە خێری
**
دەلای لاما: شتێک نییە ناوی غەریب بێ ، هەموومان  هاوڕێین بەڵام هێشتا یەکتریمان نەبینیوە
دە لای لایە:برا بوو بە برازا کار لە کار ترازا
**
دەلای لاما: خەوتن باشترین ڕامانە
دە لای لایە:کە چاو چووە خەو ، قنگ ئەچێتە پاشایی
**
دەلای لاما:ئازاری تاکە کەسێک ئازاری هەموو مرۆڤایەتییە
دەلای لایە:ئەو دارەی لەخۆم نەدرێ وا ئەزانم لە ڕەشکە کا ئەدرێ
**
دەلای لاما:پارە گرنگە ، بەڵام هەموو شتێک نییە
دەلای لایە: پارە بدەی مەلا لە مزگەوت دەر ئەکەی
**
دەلای لاما: نابێ کردەوەی هیچ کەسێک کاردانەوەکەت دیاری بکات.
دەلای لایە:لە جێی سندان قوزەڵقورتە.
**
دەلای لاما: هەتا ئەتوانی لێبوردە بە.
دەلای لایە:لێبوردەیی لە بێدەسەڵاتییەوەیە.
**
دەلای لاما:لە ڕووی مرۆڤایەتییەوە هەموومان یەکسانین.
دەلای لایە :باوکمان برایە و من چکێ لەتۆ وەجاخزادەترم
**
دەلای لاما:ژن دەتوانێ ڕابەرایەتیمان بکات بۆ جیهانێکی باشتر
دەلای لایە:ئەوی کردی بە قسەی ژنێ ، دەستی داوە لەوێ گونێ.

null

ڕوونی نەکردۆتەوە

null

ئەڵترا مۆدێرن

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

درۆترین پەند 

null

ئەو موخالەفەچییانەی کە کامێرای پۆینت تو پۆینت تۆماری کردن

null

هەرێمی کوردستان … مەرج و مافەکان

null

ئەم وڵاتە جیقنە