لەم وڵاتە پڕ لە پیت و پڕ سامانە
بڵاوکراوەتەوە لە : 9 نیسان 2023
نوسینی:
قەبارەی دەقەکان
قەبارەی دەقەکان
بڵاوکراوەتەوە لە : 9 نیسان 2023
نوسینی:
قەبارەی دەقەکان
قەبارەی دەقەکان
د. شێركۆ عەبدوڵا تایبەت بە (درەو)
١- ئەقڵ وەکو زنجیری پانتۆڵ وایە، عەیبە کراوە بێ.
٢- بۆئەوەی ئەمریکا لێمان ڕازی بێت، ئاغا دیکتاتۆرەکان لە پڕۆسەی دیموکراسیدا هەڵ دەبژێردرێن.
٣- ڕەنج و تواناکان فشەن، ئەوەی موستەقبەلت دیاری دەکات گونی باوکتە.
٤- حیزبەکان زاکیرەت زەعیف دەکەن و ڕقت ئەستوور.
٥- خیانەت کۆتایی نایەت، بەڵکو لە دەبابەوە ئەگواسترێتەوە بۆ درۆن.
٦- هیچ شتێک بە ڕووتی جائیز نییە، بەتایبەت هەقیقەت.
٧- پاش٣٠ ساڵ لە پڕۆسەی ئازادیی عێراق، سلێمانی وەک یاخسەمەری جاران حسابی ناوچەی موحڕەمەی بۆ ئەکرێ.
٨- دەستەی دامەزرێنەرەکە مەعلومە، بەڵام کەس خۆی ناخاتە ئەلبومەکەی دەستەی داوەشێنەرەوە.
٩- هەم ئازارەکان بێ کۆتایین و هەم کۆتاییەکان ئازاریان زۆرە.
١٠- حەیای ناوگەڵ قەترەیەکە، هی سیاسەت سەد ئوقیانوس.