سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

تەنزی فەلسەفی 

بڵاوکراوەتەوە لە : 24 ئازار 2023

نوسینی:

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

د. شێركۆ عەبدوڵا تایبەت بە (درەو)

کوردستانە حەیاتەکە خوا وا دروستی کردوە  بەس دوو ڕۆژی بارانی لێ بدات ئەبێ بەو بوکەی کە تازە لە ساڵۆن ئیڤان هاتۆتەدەرێ.
ئەسڵەن دەستی هەزار کەشمیرو نەیشابور بەلایەکی. نا یەکجار بەو دەرەجەیەش نا. ئێرە لە کوێ و نەیشابور لە کوێ؟ هەناسە ساردی داماوە بە حەیاتی نە ڕەسەد خانەیەکیان بۆ وەبەرهێناوە نە فەریکە خەییامێکی تێدا هەڵکەوتووە. جا ئەوە هەڵیشنەکەوت، چییە؟ خۆ تەیارە نییە. هونەرە هەرە موهیمەکەی ئەم ناوە زلە تەنیا کۆمەڵێک چوارینەی خەماوی و پڕ لە کەئابەن کە باوکی محەمەدی سەفاییش ناتوانێ بیانکات بە گۆرانیی گەعدە. ئیتر نازانم جەنابی شێخ سەلام و مامۆستا هەژارو ئەوان بۆچی سەریخۆیان پێوە ئێشانوەو کردویانە بەکوردی؟!. تەبعەن ئێوە خۆمانەن بۆیە بە صەراحەت ئەپەیڤم، ئەگینا پیاو ناوێرێ ئەم قسەیە لە زۆرمەجلیسدا بکات، یەکسەر ئەیکەن بەکێودا. کاکە چۆن وا ئەڵێی ؟ ئەو زاتە دەستەی دامەزرێنەری فەلسەفەی وجودییە. 
چیلکەی تیژترین پرسیاری کردوە بە شارە زەردەواڵەی وجود دا. بەو کورتە شیعرانە درێژترین مەرگەساتی ئینسانمان بیر دەخاتەوە. دیارە تۆبە قبوڵ خاس وەرگیراوی وە ئیللا دەبوو بتزانیایە خەییام جوانترین تەنزی فەلسەفی نووسیوە. بەڵێ تەنز. چاو زەق مەکەرەوە. شیعرەکانی خەییام چیین ؟ عامفەرین سوئالی بێ وەڵامن. سوئال دەربارەی چی ؟ ڕەحمەت لە دینت دەربارەی سڕیی ژیان و مردن. یەعنی هەبوون و وجود، کە لێوانلێوە لە پارادۆکسیزم و دژبەیەکی و عەیب نەبێ تەناقوض.

null

ڕوونی نەکردۆتەوە

null

ئەڵترا مۆدێرن

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

درۆترین پەند 

null

ئەو موخالەفەچییانەی کە کامێرای پۆینت تو پۆینت تۆماری کردن

null

هەرێمی کوردستان … مەرج و مافەکان

null

ئەم وڵاتە جیقنە