سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

دەرمانی کرم 

بڵاوکراوەتەوە لە : 22 ئازار 2023

نوسینی:

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

د. شێركۆ عەبدوڵا تایبەت بە (درەو)

ـ ژیان کەی ناخۆش ئەبێ؟
+ کە وردە وردە تێی ئەگەی.
***
ـ مەبەستت چییە ئەڵێی ئیلۆن ماسک عەینەن من وایە؟
+ ئاخر ئەویش هەموو گیرفانەکانی بگەڕێی یەک دیناری پێ نییە.
**
ـ بە چی شێخت نامێنێ؟
+ مەتعەمەکە شەرقی بێ و ئاودەستەکەی غەربی
***
ـ کورد چ شتێکی (درەنگ) بۆ دەرئەکەوێ؟
+ ئەوەی کە (زوو) بە هەموو شتێک باوەڕ نەکات.
**
ـ نازانم چی بکەم. ئەمەوێ لە هەڵبژاردندا دەنگ بدەم
+ دەرمانی کرم بخۆ.
**
ـ وەرە قوڕمساغ. بزانم بۆچی جنێو بە کاوەی ئاسنگەر ئەدەی؟
+ عەفوم کە، وامزانی ساحێبی کەپرەکانی دوکانە.
**
- گەورەترین بەهرەی کچەکەتان چییە؟
+ ئەتوانێ لە پارکی ئازادی سەیارەکەی پارک بکات.
**
- چی لەوە خۆشترە ئینسان لە کوردستاندا مەسئول بێ؟
+ مەسئولزادە.
**
- حەزت لە کام خەمەیە؟
+ خەمی دووریی لە نیشتیمان.
**
- یەعنی چی ئەقڵی مەسئولەکان وەکو لووتی کچە مۆدێلەکان وان؟ 
+ یەعنی هەموویان لە یەک ئەچن.

null

ڕوونی نەکردۆتەوە

null

ئەڵترا مۆدێرن

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

درۆترین پەند 

null

ئەو موخالەفەچییانەی کە کامێرای پۆینت تو پۆینت تۆماری کردن

null

هەرێمی کوردستان … مەرج و مافەکان

null

ئەم وڵاتە جیقنە