سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

کۆمەڵگای ژنبوغزێن

بڵاوکراوەتەوە لە : 8 ئازار 2023

نوسینی:

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

د. شێركۆ عەبدوڵا تایبەت بە (درەو)

پێت ئەڵێم زەعیفە و ناقیسولعەقل، چێشت لێنان عایدی تۆیە و چا هەڵقوڕانەکەی دابنێ بۆ خۆم . حەدت نییە لەهیچ شوێنێکدا پێشم بکەویت، ئەڵڵاهومە مەگەر لە کێڵگەی میندا، کە لەترافیکلایتدا ئەوەستم و هەزارییەکت بۆ فڕێ ئەدەم لەبەر ئەوەیە سمت و کڵۆکت  قایمە نەک ئیمانی من… من یەعنی بۆنی هۆرمۆنی تێستۆستیرۆن و دەستڕێژی جنێو بە (قافەکانی ) خوشک و دایک و تەواوی  خزمە مێینەکانی دوژمن، ئەزانم من و تۆ جیاوازین ،بەڵام جیاوازییەکانمان لە چاو لێکچوونەکانمان یەک بە هەزارن. کتو متین لەناتەواوییەکانماندا، کەچی کەلتورێکی عەمر درێژ پەیوەندییەکەی مەعبێنمانی وا لێکردوە لەدڵی خۆتدا و لە قاوشی سوتاوییدا بڵێی جا  خۆزگەی ژن بە گاجووتی کاک بەگ ، بەئەسپی ئاغا . زاناکان ئەڵێن ئەم ڕقە مل قەویەی پیاو لە ڕەگەزی هەشتی ئازار و میحنەت نەتیجەی  ئەوەیە  داب و نەریت کوڕ مەجبور ئەکات لەتەمەنێکی زۆر مناڵییەوە لە دایکی دوور بخرێتەوە، یەعنی لەو نزیکترین و میهرەبانترین مەخلوقەی کە هیچ ڕۆحلبەرێک ناتوانێ جێگەکەی بۆ پڕ بکاتەوە. ئەم بەتاڵییە لەو بەتاڵییە خراپترە کە کورد ئەڵێ  شەڕ  لەچاویدا بەجۆشترین زەماوەند و شاییە  و  ئیتر زۆری پێ ناچێ تەرفیع ئەکات بۆ ڕق و بوغزاندنی ژن . ئەمە قسەی زاناکانە، بەڵام  توچاوی خۆت باوەڕیان پێ مەکە. مردومراوانە بە حەیاتیان قسەیەکی باشیان نەکردوە ، مەسەلەن قەت بیستوتە دکتۆرێک  بڵێ سەروپێ بۆ  دڵ یەکاو یەکە ؟

null

ڕوونی نەکردۆتەوە

null

ئەڵترا مۆدێرن

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

درۆترین پەند 

null

ئەو موخالەفەچییانەی کە کامێرای پۆینت تو پۆینت تۆماری کردن

null

هەرێمی کوردستان … مەرج و مافەکان

null

ئەم وڵاتە جیقنە