خەییام بە کەتافییەوە
بڵاوکراوەتەوە لە : 3 ئازار 2023
نوسینی:
قەبارەی دەقەکان
قەبارەی دەقەکان
بڵاوکراوەتەوە لە : 3 ئازار 2023
نوسینی:
قەبارەی دەقەکان
قەبارەی دەقەکان
د. شێركۆ عەبدوڵا تایبەت بە (درەو)
ئەم ئۆکراین بێ ئەویان ڕوسیایە
گەورەی گوزەرمان کاک قیروسیایە
درۆیە ئەڵێن پارە لای حیزبە
ڕووداو گیانێکی بە ئاڵتونسایە
**
مۆڵمان ئیمارات ، کارەبا سوماڵ
نەوتیشمان هەیە و لەسەگ ئەکەین سواڵ
بەس لێرە ماوە حوکمی قەرەقوش
دز مودەعی بێ لەسەر خاوەن ماڵ
**
قائید ناشەرعی و میلەت بێ ئاگا
بەجێیان هێشتوین لە نیوەی ڕێگا
زۆر ئێعتیادییە ئەگەر ببینیت
سەری نێرەکەر لە قنگی مانگا
**
دەسەڵات لەولا لە کن پارتی یە
لەملاش بەحساب لای یەکێتی یە
سەد قات باشترە مایەی پیاز فرۆش
لە بەرهەمەکەی ئەم کوردایەتی یە
**
لە ئێوارەوە مانگەشەو دیارە
خۆزگەی ئەمڕۆمان ئەوەی پێرارە
دیکارتمان هەیە ، بەڵام لنگەو قووچ
دژی گومان و فکر و پرسیارە